بڕیارە سبەی مووچەی وەزارەتێك و توێژێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی نیسان دابەش بكرێت.
ئەمڕۆ دووشەم 15ـی تەمووز، سەرچاوەیەك لە یەكێك لە گەنجینەكانی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، سبەی مووچەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.
ئەو سەرچاوەیە گوتی، دابەشكردنی ئەو مووچەیە بۆ مانگی نیسانی ئەمساڵە و دابەشكردنیش بەردەوام دەبێت، هەروەها سبەی مووچەی كەمئەندامانیش دابەش دەكرێت.
بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق لە ناوەڕاستی هەر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.
لە سەرەتای ئەمساڵ پاشكەوتی مووچە لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەڵگیراوە و پێدانی مووچە ئاسایی بووەتەوە لە پێنجی سەرەتای هەر مانگێك لە هەرێمی كوردستان مووچە دابەش دەكرێت.