سكاڵای ژنان لە هەولێر زیادی كردووە

:: PM:01:01:16/07/2019 ‌
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان ئاشكرای دەكات، سكاڵای ژنان ژیادی كردووە و زۆربەشی بەهۆی ئامێرەكانی تەكنەلۆژیایە.

ئەمڕۆ سێشەم 16ـی تەمووز، ڕێباز زێوەر بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پێوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، لەماوەی شەش مانگی یەكەمی 2019 ڕێژەی تۆماركردنی سكاڵا زیادی كردووە بە بەراورد بە شەش مانگی یەكەمی ساڵی ڕابردوو، بەشێوەیەك ساڵی ڕابردوو تەنها هەزار و 621 سكاڵا تۆماركراوە، بەڵام ئەمساڵ هەزار و 846 سكاڵا تۆماركراوە.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ژنان گوتی، ئەمساڵ سووتان لە ساڵی ڕابردوو زیاترە كە 30 حاڵەتە و ساڵی ڕابردوو 27 حاڵەت بوو، خۆسووتاندن كەمی كردووە ئەمساڵ 20 حاڵەتە و ساڵی ڕابردوو 24 حاڵەت بوو و كوشتن كەمی كردووە ئەمساڵ شەش حاڵەتە و ساڵی ڕابردوو هەشت حاڵەت بوو و خۆكوشتن لە 12 بۆتە 10 حاڵەت و لەهەمان كاتدا رێژەی دەستدرێژی سێكسی لە 23 حاڵەتەوە كەمبووەتەوە و بۆتە 14 حاڵەت.

ئاشكرای كرد، زۆربوونی سكاڵاكان زیاتر بەهۆی ئامێرە ئەلكترۆنییەكانەوەیە و زیاتر لە 100 سكاڵا هەبووە بەهۆی خراپ بەكارهێنانی.



وشە - رامیار جەواد