ڕه‌وتی سه‌در ڕای ده‌گه‌یه‌نن، ئه‌م سه‌ردانه‌ی مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا گرنگه و ده‌بێ بایه‌خی پێ بدرێ، به توندیش وه‌ڵامی ئه‌وانه ده‌ده‌نه‌وه كه دژی سه‌ردانه‌كه‌ن.
حاكم زاملی سه‌ركرده له ڕه‌وتی سه‌در له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای گه‌یاند، سه‌ردانی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا، له كاته‌دا زۆر گرنگه، به‌تایبه‌تی به‌هۆی قووڵبوونه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی له نێوان حكوومه‌تی فیدڕاڵ و حكوومه‌تی هه‌رێمدا له ماوه‌یه‌كی درێژی ڕابردوودا دروست بوون.
له‌لایه‌ن هه‌ندێك سه‌ركرده‌ی شیعه‌وه، ڕه‌خنه له سه‌ردانی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا گیراوه و ده‌یانه‌وێ له‌و ڕێگه‌یه‌وه له عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بگرن، چونكه به بۆچوونی ئه‌وان، ئه‌م ده‌وێ ته‌واوی ئه‌و بونیاده‌ی عه‌بادی و مالیكی دایان‌نابوو، هه‌ڵی بكه‌نێ و كوردیش به هیواوه دهڕوانێكه كابینه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی، چونكه تا ئێسته چه‌ندان هه‌نگاوی به‌ره‌ور چاكبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا داوه.
زاملی ڕه‌تی هه‌موو ئه‌و هێرشانه‌ی كرده‌وه و گوتی: ئه‌وانه زۆر به‌هه‌ڵه‌دا چوون، هیچ هێرشكردنێك بۆ سه‌ر مه‌سروور بارزانی ڕه‌وا نییه، به تایبه‌تی ئه‌و كه‌سێكی نوێیه له حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان، پێویسته هه‌لی پێ بدرێ و نیازپاكیی حكوومه‌تی نوێمان بۆ ده‌ربكه‌وێ و نابێ زوو بڕیاری پێشوه‌خته بده‌ین، بگره دهبپێ پشتیوانی بین.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م شاندێكی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سروور بارزانی گه‌یشتنه به‌غدا و ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به كۆبوونه‌وه‌كان كرا كه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه. به‌رنامه‌ی شاندی كوردستان له به‌غدا بریتییه له كۆبوونه‌وه و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق، به‌رهه‌م ساڵحی سهركۆمار و عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران و محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئامانجیش له‌و سه‌ردانه ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی نوێی كوردستان و عێراقه له‌سه‌ر كێشه‌كان و دانانی ڕێوشوێنی ڕژد و پێویست بۆ چاره‌سه‌ریان.
هه‌ندێ حزبی شیعه‌ی عێراقی، هه‌ر له سه‌ره‌تای كاندیدبوونی مه‌سروور بارزانی بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به به‌رده‌وامی دژایه‌تییان كردووه، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه، كوڕی سه‌رۆك بارزانییه و ده‌ڵێن له‌سه‌ر هه‌مان ڕێچكه‌ی باوكێتی و به‌رنامه بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان و جیابوونه‌وه له عێراق داده‌نێ و كاتی ڕیفراندۆمیش یه‌كێك بووه له سه‌ركرده كاریگه‌ره‌كانی ڕۆڵی له سه‌رخستنی ڕیفراندۆمدا هه‌بووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه، حكوومه‌ت به‌رده‌وام دووچاری هێرشی میدیایی چه‌ند هێزێكی سیاسیی عێراقی ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وان وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه ناده‌نه‌وه.
مه‌سروور بارزانی له گوتاری ده‌ستبه‌كاربوونیدا له په‌رله‌مانی كوردستان گوتی، ئێمه هه‌موو هه‌نگاوێك به‌ره‌و ئاساییبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ده‌ین.
شانده‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا، پێكهاتووه له مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ،، ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری، فه‌رسه‌ت ئه‌حمه‌د وه‌زیری داد، شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه و فه‌وزی حه‌ریری سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كانیش له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی كۆماری عێراق ده‌ستی پێ كرد.
بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆ ببنه‌وه و له‌سه‌ر ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی كێشه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدان گفتوگۆ بكه‌ن.
گرنگترین ئه‌و كێشانه‌ی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا هه‌ن بریتین له پرسی هه‌نارده و به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رتی نه‌وت و گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان و ده‌ركردنی یاسای نه‌وت و گاز، پرسی بودجه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، كێشه‌ی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان و جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140، بودجه و چه‌ك بۆ پێشمه‌رگه وه‌ك به‌شێك له سیسته‌می به‌رگری عێراق، دروستكردنی ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵی، پشكی كورد له سوپا و دامه‌زراوه‌كانی عێراق، ڕاگرتنی ته‌واوفق و ته‌وازن له داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت.
ڕۆژی 10ی تهمووز، مه‌سروور بارزانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران متمانه‌ی پێ درا و دواتر ته‌واوی حكوومه‌ته‌كه‌ی متمانه‌یان وه‌رگرت. پاشان له گوتارێكدا كۆمه‌ڵێ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی نیازی حكوومه‌ته‌كه‌ی باس كرد و دواتر به‌رنامه‌ی كاری چوار ساڵی داهاتووی به خاڵ خوێنده‌وه.
له گوتاره‌كه‌دا سه‌باره‌ت به پێوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و حكوومهعی عێراق گوتی: جێگەی خۆیەتی ئاماژەیەك بە بەرەوپێشچوونی پێوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بكەین. بەڕیز عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكوەزیرانی حكوومەتی فیدراڵ بە كردەوە نیازپاكیی خۆی بۆ چارەسەریی كێشەكان پێشانداوە، كە جێگەی پێزانینە، بۆیە دەبێت هەردوولامان سوود لەو كەشە ئیجابییە وەرگرین و بە پێی دەستور هەنگاو بۆ چارەسەریی گشت كێشە هەڵواسراوەكان بنێین. لێرەدا دڵنیایی دەدەین كە ئەركی هەرە لەپێشینەمان كاركردن دەبێت بۆ ئەوەی زەمینەیەكی لەبارتر برەخسێنین، تاكو دانوستانەكان بەرهەمدارتر بكرێن و بەكردەوە ئەنجامەكان ببینین. بۆ دەرخستنی نیازپاكیشمان لە ماوەیەكی نزیكدا دوای جێگیربوونی كابینەی نوێ سەردانی بەغدا دەكەین و هاوكار و هاوهەڵوێستی ئەو هێزانە دەبین، كە خوازیاری سەقامگیری و پێشكەوتنی عێراق و هەرێمی كوردستانن. كوردستانێكی بەهێز هەوێنێك دەبێت بۆ عێراقێكی فیدرالیی بەهێز و پێشكەتوو.