كۆمپانیای جیپ له نوێترین كاری‌دا ئۆتۆمبێلی ڕێنگادی مۆدێل 2020 نمایش كرد كه دیزاینێكی زۆر جوانی تێدا به‌كارهێناوه‌ته‌وه و شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه‌ی هه‌یه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
caricos" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین ئۆتۆمبێلی كۆمپانیای جیپ ده‌كات و ئاماژی پێ داوه، كۆمپانیای جیپ بۆ ساڵی داهاتوو نوێترین ئۆتۆمبێلی ڕێنگادی مۆدێل 2020 نمایش كرد كه چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی بۆ زیاد كردووه و له‌ڕووی بزوێنهوهیشهوه زۆر به‌هێزی كردووه.
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی هێزی ئه‌م ئۆتۆمبێله گوتویه‌تی، رێنگاردی مۆدێل 2020 جیاواز له بهرهههمهكانی پێشووتر به‌دیزاینێكی جوانتر و قه‌باره گه‌وره‌تر دروست كراوه، هه‌روه‌ها له‌رووی بزوێنه‌ریشه‌وه چوار، شه‌ش و هه‌شت پستۆنی هه‌یه، ئه‌مه‌یش وای كردووه له‌ڕووی هێز و قه‌باره‌ی بزوێنه‌ره‌كه‌یه‌وه چه‌ند به‌رهه‌مێكی جیاواز دروست بكات، به‌ڵام تا ئێسته له‌باره‌ی نرخه‌وه هیچ نه‌گوتراوه.
جیپ كۆمپانیایه‌كی بواری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێله كه بنكه سه‌ره‌كییه‌كه‌یان ده‌كه‌وێته ئه‌مه‌ریكاوه، له ساڵی 1943 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "ویڵیس و ئۆڤه‌رلاند"ه‌وه كه ئه‌م دوو كه‌سه له ساڵی 1970 كۆمپانیاكه‌یان فرۆشت به كۆمپانیای "American Motors Corporation" ، به‌هه‌مانشێوه كۆمپانیای "AMC" له ساڵی 1986 جیپیان فرۆشت به كۆمپانیای "كریسله‌ر" و تائێسته‌یش كریسله‌ر خاوه‌نی كۆمپانیای جیپه.