شەش ئۆتۆمبێل بەیەكیان دادا

:: PM:12:19:18/07/2019 ‌
لە سنووری پارێزگای سلێمانی شەش ئۆتۆمبێل بەیەكییان دادا و زیانێكی زۆری مادی لێكەوتەوە و هاتوچۆ هۆكاری ڕووداوەكە ئاشكرا دەكات.

ئەمڕۆ پێنجشەم 18ـی تەمووز، هاتوچۆی سلێمانی بڵاوی كردۆتەوە، ڕوداوێكی هاتوچۆ لەنێوان شەش ئۆتۆمبێل ڕوویدا.

ڕوون كراوەتەوە، ڕووداوەكە لە سلێمانی و بەدیاری كراوی لە هەورازەكەی‌ هوانە لەسەر ڕێگەی‌ عەربەت ـ تانجەرۆ بوو كە شەش ئۆتۆمبێل تایبەت و گواستنەوە پێكیانداداوە و لەو ڕووداوەشدا هیچ زیانی‌ گیانی‌ نییە، تەنها زیانی‌ مادی‌ هەیە.

باس لەوەشكراوە، هۆكاری سەرەكی ڕووداوەكەش، بۆ نەپاراستنی‌ ماوەی‌ سەلامەتی‌ نێوان ئۆتۆمبێلەكان دەگەڕێتەوە.

ئەو ڕووداوە لە كاتێك بەرپرسانی هاتوچۆ زۆری ڕووداوەكانیان لە هەرێمی كوردستان بۆ لێخوڕینی خێرایی و پاپەند نەبوون بەڕێنوویەكانی هاتوچۆ دەگەڕێننەوە و ساڵانە زیاتر لە 10 هەزار ڕووداوی جۆراوجۆر لە هەرێمی كوردستان ڕوودەدات و زیانی 100 ملیۆن دۆلار زیاتر دەبێت.




وشە - رامیار جەواد