فڕه‌نسا به دواى چه‌ند ده‌روازه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێت، بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر پێگه‌ى خۆى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست جێگیر بكاته‌وه و دواتریش پارێزگاریى له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆى بكات له ناوچه‌كه كه خه‌ریكه ته‌نگژه‌كانى ئاڵۆز ده‌بێت و هه‌ڕه‌شه‌كانى گه‌وره‌تر ده‌بێت. له زۆربه‌ى كاته‌كانیش پاریس دیپلۆماسیى سڵكردنهوهى پێڕه‌و كردووه، به‌ڵام ئه‌م جاره ئه‌گه‌رى هه‌یه له به‌رانبه‌ر پێشیلكارییه‌كانى توركیا له ئاوه‌كانى قوبڕس ده‌ستبه‌ردارى ئه‌و سڵكردنهوهیه ده‌بێت.
له‌میانه‌ى لووتكه‌ى رێبه‌رانى یه‌كێتى ئه‌وروپا كه مانگى رابردوو به‌ڕێوه چوو، ئیمانۆیل ماكرۆنى سه‌رۆكى فڕه‌نسا داواى له توركیا كرد واز له‌و گه‌ڕان و پشكنینه بهێنێ كه به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایى له ئاوه‌كانى قوبڕس ئه‌نجامى ده‌دات، ماكرۆن دووپاتیشى كرده‌وه ئه‌وروپا له‌م دۆسیه‌یه نه‌رمى نانوێنێ.
هێزه ده‌ریاوانییه‌كه‌ى فڕه‌نسا هه‌میشه له رۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست بوونیان هه‌یه و له‌مدواییه‌ش بایه‌خى فڕه‌نسا بۆ ئه‌م ناوچه‌یه زیادى كردووه. فڕه‌نسا خاوه‌نى گه‌وره‌ترین هێزى چه‌كدارییه له ئه‌وروپا و دووه‌م هێزى چه‌كدارى له ریزى هاوپه‌یمانى ناتۆ هه‌یه. له ماوه‌ى رابردوو كاتێك ماكرۆن سه‌ردانى نیقۆسیاى كرد، قسه‌ى له‌سه‌ر گرنگى قوبڕس كرد وه‌ك به‌نده‌رێك بۆ هێزه‌كانى ده‌ریاوانى فڕه‌نسا، كه له‌وێشه‌وه كه‌شتى فڕۆكه‌هه‌ڵگرى شارل دیگۆڵ دانراوه. ماكرۆن دواتر سه‌ردانى ئه‌م كهشتییهیشى كرد.
سه‌ركرده‌كانى قوبڕسیش سه‌ردانى شارل دیگۆلیان كرد و سوپاسالارى ده‌ریاوانى فڕه‌نسایش سه‌ردانێكى بنكه‌ى ده‌ریاوانى مارى كرد كه ده‌كه‌وێته به‌نده‌رى لارنكاى قوبڕسى. له ئه‌نجامى ئه‌و پێوه‌ندییانه‌وه رێككه‌وتنێك هاته ئاراوه، ئه‌ویش ئه‌و رێككه‌وتنه بوو كه له نێوان وه‌زیرانى به‌رگرى قوبڕس و فڕه‌نسا بۆ فراوانكردنى بنكه‌ى ده‌ریاوانى فڕه‌نسا له قوبڕس واژوو كرا. به‌گوێره‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه به‌نده‌ره‌كان به‌شێوه‌یه‌ك ده‌بن گه‌وره‌ترین كه‌شتى جه‌نگى فڕه‌نسى تێدا جێ ده‌بێته‌وه و هه‌روه‌ها له بڕگه‌یه‌كى تردا تواناى سه‌ربازى قوبڕس به‌هێز ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه له رۆژنامه‌ى
عه‌ره‌بى له‌نده‌نى بڵاو كراوه‌ته‌وه، میدیاكانى توركیا ئه‌م رێككه‌وتنه‌یان وه‌ك به‌شێك له ململانێى هێزه‌كان له‌سه‌ر وزه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست لێك داوه‌ته‌وه، چونكه له بڕگه‌یه‌كیدا هاتووه "هێزى ده‌ریاوانى فڕه‌نسا كۆمپانیاى تۆتاڵى فڕه‌نسى له ناوچه‌كانى یۆنان ده‌پارێزێ له هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێكى توركى".
فڕه‌نسا وه‌ها سه‌یرى قوبڕس ده‌كات كه شوێنێكى ستراتیجى و باوه‌ڕ پێكراوه له ناوچه‌كه، كۆمپانیاى تۆتاڵ فڕه‌نسیش له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى ئینى ئیتاڵى خاوه‌ن بڕوانامه‌ى رێپێدراون بۆ گه‌ڕان به‌دواى وزه له رۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى ناوه‌ڕاستدا. كه‌چى ساڵى رابردوو هێزى ده‌ریاوانى توركیا ساڵى رابردوو دووجار رێ‌یان به كه‌شتییه‌كانى كۆمپانیاى ئینى ئیتاڵى گرت.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌و ململانێیه‌ى له ناوچه‌كه له‌سه‌ر وزه هه‌یه، به‌ڵام ناكرێ به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یبابهتهكه بكرێت كه تاكه هۆكاره بۆ تێوه‌گلانى فڕه‌نسا له كێشه‌كانى ناوچه‌كه. چونكه كۆمه‌ڵێك بابه‌تى تر هه‌ن وا ده‌كات وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فڕه‌نسا بایه‌خ به ناوچه‌كه بدات.
مونا سهكریه كه ژنه راوێژكارێكه له سه‌نته‌رى ئافاقى ستراتیجى دووپاتى ده‌كاته‌وه له‌م چه‌ند ساڵه‌ى دواییدا فڕه‌نسا بایه‌خێكى زۆر به ناوچه‌كه ده‌دات ئه‌مه‌یش به‌هۆى ئه‌و ململانێیه بووه كه له سووریا و لیبیا به‌ڕێوه چووه، یان به‌هۆى ئه‌و نیگه‌رانییه‌وه بووه كه له‌باره‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى سه‌قامگیرى لبنان و میسر هه‌یبووه، جگه له‌مه‌یش بابه‌تى كۆچى نایاسایى له ناوچه‌كه له ئارادا بووه.
مونا ده‌ڵێ هه‌موو ئه‌م هۆكارانه بووه‌ته هۆى دروستبوونی كێبه‌ركێى ده‌سه‌ڵات له ناوچه‌كه‌دا. فینسنت توریه كه شاره‌زاییه‌كى ته‌ناهییه له دامه‌زراوه‌ى لێكۆڵینه‌وه ستراتیجییه‌كان باسى له‌وه كردووه، فڕه‌نسا هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندى له رۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست هه‌یه، ئه‌مه‌یش به‌هۆى مێژووه داگیركاری و مه‌ترسییه تهناهییهكانیهتى. ئه‌و شاره‌زایه باس له‌وه‌یش ده‌كات فڕه‌نسا جگه له قوبڕس بایه‌خێكى تایبه‌ت به شام ده‌دات. دواتریش ده‌ڵێ "هه‌ر به‌هۆى ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندییانه‌وه فڕه‌نسا هێزه‌كانى له ناوچه‌كه داناوه، جا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ر هێرشێك بێت، یانیش به ئامانجى ئه‌ركه مرۆییه‌كان بێت".
ره‌هه‌ندێكى تر‌ى ئاماده‌بوونى فڕه‌نسا جه‌نگى سووریا و ئه‌و شه‌ڕه‌یه كه هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له ناوچه‌كه له دژى رێكخراوى تیرۆریستى داعش ئه‌نجامى ده‌دات. فڕه‌نسا پێشتر له ساڵى 2018 به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا له چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كى رژێمى سووریای داوه، جگه له‌مه‌یش فڕه‌نسا ئه‌ندامێكى دیارى هاوپه‌یمانى دژ به‌داعشه.
هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ى سه‌ره‌وه وا ده‌كه‌ن، فڕه‌نسا ئاماده‌یى سه‌ربازى له ناوچه‌كه هه‌بێت و به‌گوێره‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى له‌گه‌ڵ قوبڕسیش ئه‌نجامى داوه، ده‌توانێ رووبه‌ڕووى پێشێلكارییه‌كانى توركیا ببێته‌وه. توركیا ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه هه‌وڵ ده‌دات له ئاوه‌كانى نزیك قوبڕس له رۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست به‌دواى سه‌رچاوه‌كانى گازى سروشتى بگه‌ڕێ ئه‌مه‌یش له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى نیگه‌رانى دروست كردووه، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌كاتى زیادبوونى پێشێلكارییه‌كانى توركیا، فڕه‌نسا به‌هێزى ده‌ریایى سنوورێك بۆ توركیا دابنێت.