میدیاكان بڵاویان كرده‌وه به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شاری كرایستشیریشی باشووری نیوزله‌ندا ڕووی داوه و به‌وهۆیه‌وه ماڵێك گڕی گرتووه و چه‌ند كه‌سێكیش برینداربوون.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز له زاری گوته‌بێژ به ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاگركوژێنه‌وه‌ی نیوزله‌ندا دووپاتی كردووه‌ته‌وه، كه له سه‌عات 10 و 15 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به كاتی نیوزله‌ندا زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئاگر له گه‌ڕه‌كێكی شاری كرایستشیریس لێی دا، بۆیه هه‌ر زوو تیمه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه كه‌وتوونه‌ته ئاماده‌باشی.
زیاتر گوتی، زه‌نگه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گازی ماڵان بووه، كه به‌مه‌ستی خۆ گه‌رم كردنه‌وه و چێست لێنان له‌لایه‌ن هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته‌وه سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت.
گوته‌بێژه‌كه گوتی، دوای وه‌رگرتنی ئه‌درێسی شوێنه‌كه، تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه كه له‌گه‌ڵ ده‌سپێكی زه‌نگه‌كه خۆیان ئاماده كرد، به‌ره‌و شوێنه‌كه كه‌وتنه ڕێ و به چوار ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی ئاگركوژێنه‌وه و تیمه تایبه‌ته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاگركوژێنه‌وه‌ی شاره‌كه توانرا له ماوه‌یه‌كی كه‌م ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكرێ و لێكۆڵینه‌وه‌یش له ڕووداوه‌كه ده‌ستی پێ كردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه بڵاوكراوه‌كان له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه شه‌ش كه‌س برینداربوون گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه، هاوكات پۆلیس ڕێگاكانی شاره‌كه‌ی كۆنتڕۆڵ كرد و دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌مه ڕووداوێكی مه‌ترسیداره، چونكه تا ئێسته هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك بوونی نییه كه بیسه‌لمێنێ ڕووداوه‌كه خۆڕسك بووه و نه‌شمان توانیوه دڵنیا بین له‌وه‌ی كه ڕووداوه‌كه ته‌ناهی و تیرۆریستی بووه.