به‌هۆی كه‌مده‌رامه‌تی و بێهێزی، ژیانی خێزانێكی پێنج كه‌سی له ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا له مه‌ترسیدا بوو، ئه‌وه‌ی ماڵه‌كه‌یان ببووه زبڵخانه‌یه‌ك و ته‌واوی پاشماوه و سووتاویه‌كان له‌وێ كۆكرابوونه‌وه، به‌ڵام به‌ده‌مه‌وه‌چوونی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی ژیانیانی ڕزگار كرد.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 19ی ته‌مووز، عومه‌ر گوڵپی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند: دوای ئاگاداركردنه‌وه له دۆخی خراپی خێزانێك، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان سه‌ردانی ماڵه‌كه‌یان كرد و له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له دۆخ و ژیانی ڕۆژانه‌ی ئه‌و خێزانه، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه له ماڵه‌كه بۆنێكی ناخۆش به ئاستی خنكێنه‌ر قوڕگتی ده‌گرت و هه‌ناسه‌ت توند ده‌بوو.
به‌پێی قسه‌كانی گوڵپی، ماڵه‌كه ببووه شوێنی زبڵ و خاشاك و پیسی و پاشماوه‌كان، به جۆرێك زیاتر له حاویه‌یه‌كی خۆڵ ده‌چوو ته‌واوی ئامێر و كه‌لوپه‌له‌كان له‌به‌ر پیسایی دیار نه‌بوون، ئه‌و بۆن و پاشماوه ببوو به هه‌ڕه‌شه‌ی جدی بۆ سه‌ر ژیانی ئه‌و خێزانه پێنج كه‌سیه و هیچ توانای ئه‌وه‌شیان نه‌بوو شوێنی خۆیان پاك بكه‌نه‌وه.
زیاتر گوتی: به‌پێی راپۆرته پزیكشیه‌كان كه بۆیان كرابوو، ئه‌گه‌ر به زووترین كات فریای ئه‌و خێزانه نه‌كه‌وتاباین ئه‌وا پزیشك ئاگاداری كردبوونه‌وه كه له‌ماوه‌ی ته‌نها سێ هه‌فته‌ی تر ژیانیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه و یه‌كێك له خێزانه‌كه به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌ی ناو ماڵه‌كه گیانی له ده‌ست ده‌دات.
هه‌رگیز حاڵه‌تی له‌و جۆره‌ی تر له رابردوو بوونی نه‌بوو، توێژه‌ره‌كانمان زیاتر له 30 ساڵه كار له بواره‌كه ده‌كه‌ن، به‌ڵام یه‌كه‌مجار بوو شتی له‌و جۆره بێته ڕێیان، دواتر به هه‌وڵ و ماندووبوونی كارمه‌ند و به هاوكاری هاوڵاتییان توانرا له ماوه‌ی 40 رۆژدا كێشه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بكرێت و ئێستا له دۆخێكی باشدان. گوڵپی وای گوت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی