شرۆڤه‌كارێكی ئیسرائیلی ئاشكرای كرد، بۆردمان كردنی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی نادیار و هه‌ڵنه‌گرتنی به‌رپرسیاریه‌تی له‌لایه‌ن هیچ وڵات و گرووپه‌كه‌وه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئیسرائیل ئه‌نجامده‌ری ئه‌و هێرشه بووه.
پێگه‌ی Eilnt Newsی به‌ریتانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و گورزه‌ی دوێنێ هه‌ینی له میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی وه‌شێنرا، كاری هێزه‌كانی ئاسمانی ئیسرائیل بووه.
بابك تاك هفی شرۆڤه‌كاری ئیسرائیلی له‌وباره‌وه گوتی، به گوێره‌ی سه‌رجه‌م سه‌رچاوه‌كان و شێوازی بۆردمانه‌كه و بێده‌نگی و هه‌ڵنه‌گرتنی به‌رپرسیاریه‌تی له‌لایه‌ن هیچ لایه‌كه‌وه، ئیسرائیل ئه‌نجامده‌ر و بكه‌ری هێرشه‌كه‌ی سه‌ر میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبییه.
زیاتر گوتی، هیچ ڕادارێك و ئامێرێكی چاودێری هه‌ستی به هاتنی فڕۆكه نه‌كردووه و نه‌بینراوه، ئه‌مه‌یش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئیسرائیل له ڕێی فڕۆكه‌ی ئێف 35ی ئه‌مه‌ریكییه‌وه ئه‌و كرده‌یه‌ی ئه‌نجام دا بێت، چونكه فڕۆكه‌كه تایبه‌تمه‌ندی خۆشاردنه‌وه‌ی له ڕادار و ئامێره‌كانی چاودێری هه‌یه و له به‌رزییه‌كی یه‌كجار زۆره‌وه ئامانجه‌كانی ده‌پێكێت.
دوێنێ هه‌ینی له ئامرلی سه‌ر به شارۆكه‌ی سلێمان به‌گ سه‌ربازگه‌یه‌كی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی نادیار و نه‌ناسراوه‌وه كرایه ئامانج به‌وهۆیه‌وه 15 سه‌ركرده‌ی حزبوڵای تێدا كوژراوه و ژماره‌یه‌كی تریش له هێزه چه‌كداره‌كانی ناو بنكه سه‌ربازییه‌كه بریندارن و سه‌رچاوه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه هێزی زۆری حزبوڵا و میلیشیاكان و سوپای پاسدارانی ئێران له بنكه سه‌ربازیییه‌كه بوونیان هه‌بووه.