یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاری كرا

:: AM:09:09:20/07/2019 ‌
بەرپرسێكی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات لە چەند ڕۆژی داهاتوو یەكەمین ڕۆژی جەژنی قوربان دیاری دەكرێت.

ئەمڕۆ شەموو 20ـی تەمووز، نەبەز ئیسماعیل گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، بۆ دیاریكردنی یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان 10 ڕۆژ بەر لەو وادەیە ئاشكرا دەكرێت، چونكە جەژنی قوربان جیاوازە و تەنیا لەلایەن سعوودیەوە ئەو ڕۆژە دیاری دەكرێت، دیاریكردنی ڕۆژی عەرەفەش بەهەمانشێوە هەر لەلایەن سعوودیەوە دیاری دەكرێت.

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف گوتی، ڕۆژی یەكی "زی الحجە" سعوودیە بڕیاری لێ دەدات كە 10ی زی الحجە دەكەوێتە چەندی مانگەوە ئەو كاتە دەزانرێت چ ڕۆژێك جەژنە.

ڕوونی كردەوە، ئێستە چاوەڕوانی وڵاتی سعوودیە دەكەین بۆ ئەوەی یەكەمین ڕۆژی دیاری بكات و ئێمەیش ڕای دەگەیەنین.

ئەمساڵ هەرێمی كوردستان بۆ گەشتی حەج بە حەوت هەزار حاجی بەشدارە و تا ئێستە پێنج هەزار حاجی گەشتیان كردووە بۆ ئەو وڵاتە و بڕیارە لە سێ‌ ڕۆژی داهاتوو تەواوی حاجیانی هەرێمی كوردستان بگەن بە سعوودیە.



وشە - رامیار جەواد