له نوێترین به‌رهه‌مدا كۆمپانیای مازدا له پێشانگا تایبه‌ته‌كانیدا ئۆتۆمبێلێكی مۆدێل به‌رزی نمایش كرد كه دیزاینێكی زۆر جوانی بۆ داناوه و هه‌وادارانی چاوه‌ڕێن بخرێته بازاڕه‌وه.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
caricos" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای مازدا ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، مازدا له كۆتاییه‌كانی ئه‌م مانگه‌دا له پێشانگایه‌ك بۆ ئۆتۆمبێله‌كانی نوێترین به‌رهه‌می به‌ناوی "Mazda CX‑30" نمایش كرد كه به‌نیازه له ساڵی داهاتوو بیخاته بازاڕه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له ماڵپه‌ڕه‌كه‌دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، مازدا به‌دیزاینێكی نوێ دروست كراوه، هه‌روه‌ها له‌ڕووی هێزیشه‌وه گۆڕانكاری تێدا ئه‌نجام دراوه، به‌ڵام تا ئێسته‌یش ئاشكرا نه‌كراون و له‌باره‌ی نرخه‌كه‌یشی هیچ نه‌گوتراوه.
مازدا یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی وڵاتی ژاپۆن بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل، ئه‌م كۆمپانیایه له 30ی كانوونی دووه‌می 1920 له‌لایه‌ن "جوجیرۆ ماتسودا" دامه‌زراوه كه ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 2016 نزیكه‌ی 1.2 ملیار دۆلاری قازانج كرد.