"له نه‌خۆشییه‌ك ده‌ترسم نامه‌وێت ناوی له‌م كتێبه‌دا هه‌بێت" ناوی كتێبێكی نوێی شیعریی داستان به‌رزانه، كه تازه چاپی كردووه و دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی له كتێبخانه و ناوه‌نده‌كانی كتێبفرۆشی ده‌ست ده‌كه‌وێت.
ئه‌م كتێبه‌ی داستان له قه‌باره‌یه‌كی مامناوه‌ندایه و له 10 تێكستی شیعریی پێك هاتووه، هه‌وڵێكی تری ئه‌م شاعیره‌یه بۆ ڕوانین له دنیا، له په‌نجه‌ره‌یه‌كی نوێوه، به‌تایبه‌ت وه‌ك له كاره‌كانی تری داستاندا هه‌بووه، مامه‌ڵه‌یه‌كی شاعیرانه له‌گه‌ڵ دنیای نوێ و به‌كاربردنی زمانێكی په‌تی و گوزارشتی په‌تی له فۆرم و ته‌كنیكێكی شیعریدا.
هه‌ر له كتێبی "له نه‌خۆشییه‌ك ده‌ترسم نامه‌وێت ناوی له‌م كتێبه‌دا هه‌بێت"دا توێژینه‌وه‌یه‌كی پێشڕه‌و عه‌بدوڵای نووسه‌ر له‌باره‌ی ئه‌زموونی شیعری داستان به‌رزان به گشتی و ئه‌م تێكستانه‌ی ناو ئه‌م كتێبه‌ی به‌تایبه‌تی هه‌یه، نووسه‌ری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه جیاواز له زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی قسه‌یان له‌سه‌ر شیعری نه‌وه‌ی نوێ و شیعری داستان به تایبه‌تی كردووه، توانیویه‌تی دیدگایه‌كی نوێ بخاته كار بۆ دۆزینه‌وه‌ی كۆد و ته‌لیسمه‌كانی ناوی شیعری داستان و هاوكات تایبه‌تمه‌ندی شیعری ئه‌م شاعیره به وردی له شاعیرانی پێش خۆی و هاونه‌وه‌ی خۆی بۆ ده‌ستنیشان ده‌كات، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌رێكی باشه بۆ خوێنه‌ر كه قووڵتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شیعره‌كانی ناو ئه‌م كتێبه‌ی نووسه‌ره‌كه‌دا بكات.
له‌گه‌ڵ هه‌ر تێكستێكی شیعریدا هونه‌رمه‌ند "محه‌مه‌د ناكام" كاری تابلۆیه‌كی تایبه‌ت به‌و تێكسته‌ی نه‌خشاندووه و له‌گه‌ڵ تێكسته‌كه‌دا چاپ بووه، دیزاینه‌ر "محه‌مه‌د زاری"ش كاری نه‌خشه‌سازی به‌رگ و ناوه‌ڕۆكی بۆ ئه‌نجام داوه.