بۆ یه‌كه‌مجار كۆمپانیای بی ئێم ده‌بلیو له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی چینی كار ده‌كات بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی خۆلێخوڕ و بڵاوكردنه‌وه‌ی به دنیادا.
ماڵپه‌ڕی "
reuters" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی كاركردنی دوو كۆمپانیای به‌ناوبانگ و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای بی ئێمی ئه‌ڵمانی و كۆمپانیای چینی تێنسێنت هۆڵدینس بۆ یه‌كه‌مجار كار له‌گه‌ڵ یه‌كتردا ده‌كه‌ن بۆ دروستكردن و به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی خۆلێخوڕ و بڵاوكردنه‌وه‌ی به دنیادا.
بڕیاره ئه‌مساڵ یه‌كه‌م به‌رهه‌م به‌یه‌كه‌وه له چین دروست بكه‌ن و هه‌ر له چینیش بڵاو بكه‌نه‌وه و دواتر بینێرن بۆ وڵاتانی تر، ئۆتۆمبێله‌كه‌یش له جۆری تایبه‌ت ده‌بێت و تایبه‌تمه‌ندی ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كانی ده‌بێت و سه‌ره‌كیترین تایبه‌تمه‌ندیشی خۆلێخوڕین ده‌بێ.
بی ئێم ده‌بلیو یان BMW كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌ڵمانییه بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیل كه له ساڵی 1916 له‌لایه‌ن "كارۆڵ فرێدریچ ڕاپ"ه‌وه له شاری "مونشن" دامه‌زراوه، BMW له "ئه‌ڵمانیا، به‌ڕازیل، چین، هیندستان، ئه‌فریقای باشوور و ئه‌مه‌ریكا" بریكاری هه‌یه و ئۆتۆمبێل دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها له ساڵی 2015 یه‌كێك بوو له پێنج باشترین كۆمپانیاكان بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل.