راپۆرتێك: عێراق بەناوی هاوردەكردنی تەماتە و شووتی دراوی بیانی دەداتە ئێران

:: PM:05:31:21/07/2019 ‌

ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و ئێران بووەتە مەتەڵێك و كەس ناتوانێت راستییەكەی هەڵبێنێت، تەرازووێكی ئالوگۆڕی بازرگانی بەلای تایەكی لاسەنگە ئەویش ئێرانە كە ئاراستەی بەكارهێنان تەنیا بەلای عێراقەوەیە، قەبارەكەیشی ساڵانە روو لە هەڵكشانە و دەرەئەنجامەكەیشی وەك عێراقییەكان باسی لێوە دەكەن لێچوونێكی بێوێنەی سامانەكانی عێراق و لەناوبردنی بنەما ئابوورییەكەیەتی.

غەیس تمیمی، نووسەر و چالاكی سیاسی ئۆپۆزسیۆن داوای هەڵدانەوەی دۆسیەی ئالوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەردوو وڵات كردووە لەوەتەی 2010ەوە تا ئەمڕۆ، ئەو گوتی، عێراق پێویستی بە هەڵدانەوەی دۆسیەی ئالوگۆڕی دارایی لەگەڵ ئێران هەیە لە 2010ەوە تا ئەمڕۆ بەهۆی بوونی گومانی تاڵانكردنی سەلمێنراو، نەوەك گەندەڵی، بۆ سامانەكانی عێراق.

لە 2016 قەبارەی هەناردنی ئێران بۆ عێراق شەش ملیار دۆلاری ساڵانەی تێپەڕ كردووە، كاتێك لەو ساڵەدا ئێران بڕی 10 تۆن كاڵای رەوانەی عێراق كردووە و لە بەرانبەردا تەنیا چەند بەرووبوومێكی نەوتی لە عێراقەوە هاوردە كردووە بە بەهای 60 ملیۆن دۆلار. بۆیە ئەو ناهاوسەنگییە لە تەرازووی بازرگانی لە نێوان هەردوو وڵات كاریگەری وێرانكاری بۆ سەر هەموو كەرتەكانی بەرهەمهێنان لە عێراق هەبووە.

بەڕێوەبەرێكی بەرهەمهێنان لە یەكێك لە كارگەكانی عێراق ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە رێژەی كاڵای ئێرانی لە بازاڕەكانی عێراق 90% پێك دێنێت، بۆیە كارگەكانی ئێمە لە كاركردن وەستاون و هەرچەند نرخ دابەزێنین ناتوانین كێبەركێی كاڵای ئێرانی بكەین. كاتێك لە كۆی 178 كارگە تەنیا چەند سەت دانەیەكیان ماون و كێبەركێی مان و نەمان دەكەن لە وڵاتێك كە پڕە لە بێكار و میلیشیا و بەكارهێنەران.

تمیمی ئاماژە دەكات كە ئێمە باسی دزییەك دەكەین بە رۆژی رووناك دەكرێت بۆ سامانێكی زۆر گەورە و ئەوەش ناكرێت مەگەر سپیكردنەوەی پارە نەبێت لە پرۆسەیەك كە ئێران بۆ سامانەكانی عێراقی ئەنجام دەدات و بە ئاسانكاری هێزە سیاسییەكانی كە ئەوان دووجۆرن، هێزێكی بەكرێگیراوی ئێران كە شەو و رۆژ كار دەكەن و چەك فەتوایان بەدەستە و خاوەنی زیاتر لە 60 كەناڵی راگەیاندنن و بەشی دووەم سیاسییە هاوبەشەكانیانن كە دەستیان لەگەڵ ئەواندا هەیە و ئەوەش وای كردووە بێدەنگ بن لە بەرانبەر ئەو هەموو دزی و تاڵانییەی دەكرێت.

 وەك ئێرانییەكان خۆیان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە قەبارەی هەناردنیان بۆ عێراق لە ساڵانی دوایی 17 هێند زیادی كردووە، ئەحمەد ئەبیەز، چالاكی سیاسی دەڵێت، راستی ئەو ژمارەیەی دێتە راگەیاندن لەبارەی ئالوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و ئێران جێی گومانە و پرۆسەیەكی رێكخراوی سپیكردنەوەی پارە بۆ بەرژەوەندی ئێران لەسەر حیسابی ئابووری عێراق هەیە، بازرگانانی ئێران كاڵاكانیان بە دینار دەفرۆشنە بازاڕی عێراق، بەڵام هەر ئەو دینارە لە عێراق لە رێگەی بانكەكانەوە دەكەنە دۆلار و دەیبەنەوە ئێران و پێویستە ئەو كارە بوەستێنرێت. 

لە 2016 عێراق نزیكەی پێنج ملیۆن كیلۆگرام تەماتەی لە ئێرانەوە هاوردە كردووە بە بەهای ملیۆنێك دۆلاری ئەمەریكی، بەڵام لە 2017 عێراق بڕی 500 ملیۆن كیلۆگرامی تەماتەی هاوردە كردووە لە ئێران بە تێچووی ملیارێك و 600 ملیۆن دۆلار، ئەوەش بڕێكی خەیاڵییە و دەكاتە كۆی ئەو تەماتەی هەریەك لە وڵاتانی كەنەدا و بەریتانیا و ئیسپانیا لەو ساڵە هاوردەیان كردووە. 

هەرچی شووتییە لە 2016 عێراق بە بەهای 16 ملیۆن دۆلار شووتی لە ئێرانەوە هاوردە كردووە، بەڵام لە 2017 بەهاكەی گەیشتووەتە دوو ملیار و 800 ملیۆن دۆلار كە دەكاتە پێنج ئەوەندەی پارەی تەرخانكراو بۆ وەزارەتی كشتوكاڵ لە بودجەی ئەو ساڵە. 

ئەحمەد ئەبیەز بە پێكەنینەوە دەڵێت، ئەو ژمارانە هەموویان خەیاڵین، چونكە هاوردەكردنی شووتی بە بەهای سێ ملیار دۆلار واتە هەر عێراقییەك رۆژانە 10 شووتی بەردەكەوێت و ئەوەش ناكرێت، ئەوە مانای ئەوەیە كە لەژێر چەترێكی یاساییەوە دراوی قوڕس و بیانی لە عێراقەوە دەدرێتە ئێران لەناو بێدەنگی بانكی ناوەندی عێراقەوە، واتە بانكەكە دان بە دزییەكە و گەندەڵییەكە لەو بارەوە دەنێت. 

سەلام سمێسم، شارەزای ئابووری عێراق لەو بارەوە دەڵێت، چۆن بزانین ئەو هەموو پارە هی هاوردەكردنی شووتی و تەماتەیە و بۆ چەك و مادەی هۆشبەر نییە، بۆیە هەموو ئەگەرێك هەیە كە چەندان گرووپی چەكداری بوونیان هەیە، جگە لە چەندان رێكخراوی بەناوی رێكخراوی كۆمەڵی مەدەنی كار دەكەن و چالاكی تریان هەیە. 

ئێستە لە عێراق میلیشیا و رێكخراوی چەكدار و مادەی هۆشبەر و سپیكردنەوەی پارە بووەتە زنجیرەیەكی گرێدراو بەیەكەوە و كۆنترۆڵی كەرتی ئابووری و دارایی عێراق دەكەن كە دیارە ئێران سوودمەندی گەورەیە لە تۆڕەی گەندەڵی دارایی لە عێراق بوونی هەیە.




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل