ڤیڤۆ نوێترین مۆبایلی بڵاو كرده‌وه كه جوانترین شێوه‌ی كه‌ڤه‌ری تێدا به‌كار هێناوه، جگه له‌وه‌یش سێ كامێرای بۆ داناوه كه جوانترین وێنه ده‌گرن و هه‌ر یه‌كه‌یان خاوه‌ن لێنزێكی تایبه‌تی خۆیانن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزی بۆ داناوه كه له‌كاتی كاركردندا خاونه‌بێته‌وه و بتوانێت شانبه‌شانی مۆبایله به‌هێزه‌كانی دنیا بڕوات.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین مۆبایلی ڤیڤۆ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ڤیڤۆ له نوێترین به‌رهه‌میدا مۆبایلێكی خسته بازاڕه‌وه له جۆری "Vivo S1" كه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ كردووه، ئه‌م مۆبایله جیاواز دروست كراوه و دیزاینه‌كه‌ی دووباره نییه، هه‌روه‌ها سێ كامێرای بۆ داناوه كه ناوازه‌ترین وێنه ده‌گرن و ركابه‌ری هواوی، گالاكسی و ئایفۆن ده‌كات.
ئه‌مه‌یش گوتراوه كه ئه‌م مۆبایله خاوه‌نی شاشه‌یه‌كی گه‌وره كه قه‌باره‌كه‌ی 6.53 ئینجه له‌گه‌ڵ ڕوونی شاشه‌ی 1080 به 2340 پیكسڵ، هه‌روه‌ها ڕامی شه‌ش گێگابایت و میمۆری ناوه‌كیشی 128 گێگابایتی بۆ دانراوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه سێ كامێرای بۆ دانراوه و هه‌ر كامێرایه‌كیش 32 مێگاپێكسڵه، ڤیڤۆ ئه‌وه‌یشی گوتوه كه مۆبایله‌كه‌ی له‌ڕووی جوانی و هێزه‌وه ڕكابه‌ره بۆ هواوی، گالاكسی و ئایفۆنیش.
ڤیڤۆ یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێره ته‌كنه‌لۆجییه به‌هێزه‌كان، ئه‌و كۆمپانیایه له ساڵی 2009 له‌سه‌ر ده‌ستی "شین وی" چینی دامه‌زراوه كه ئێسته كۆمپانیاكه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا و مانگانه و ساڵانه به‌رهه‌می ناوازه و به‌هێزه ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه.