تا ئێسته به فه‌رمی سه‌رچاوه و ئه‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌ی سه‌ربازگه‌یه‌كی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له ئامرلی بۆردمان كرد ڕوون و دیار نییه، كه ژماره‌یه‌كی زۆری قوربانی لێ كه‌وته‌وه، هه‌موو گومانه‌كانیش بۆ ئه‌وه ده‌چن، كه ئیسرائیل ئه‌م كاره‌ی ئه‌نجام دابێ، ئه‌زموونی بۆردمانی میلیشیاكان و هێزه‌كانی حزبوڵا له سووریا بۆ عێراق ده‌گوازێته‌وه.
شاره‌زایان و چاودێران دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه سروشت و تایبه‌تمه‌ندی هێرشه‌كه بۆ سه‌ر ئه‌و سه‌ربازگه‌یه‌ی حه‌شدی شه‌عبی هاوشێوه‌ی ئه‌و هێرشانه بوو كه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه كراونه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی ئێران و میلیشیاكان له سووریا.
میدیاكان گوته‌یه‌كی ناته‌نیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی
ئیسرائیل پێش ئه‌نجامدانی بۆردمانه‌كه به به‌ڵگه‌یه‌كی تر ده‌هێننه‌وه، كه شه‌وێك پێش بۆردمانه‌كه ڕووی له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا كرد، كه ئیسرائیل له به‌رانبه‌ر فره‌وانخوازییه‌كانی ئێران ده‌سته‌وه‌ستان نابێ و وه‌ڵامی به‌هێزی له هه‌موو ناوچه‌یه‌ك ده‌بێ و هه‌ژموونی ئه‌و وڵاته له ناوچه‌كه تێك ده‌شكێنێت.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی ناوه‌ندی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئیسرائیل، له داهاتوو میلیشیاكانی ئێران له عێراق یان یه‌مه‌ن ده‌بنه سه‌ر ئێسته بۆ سه‌ر ئیسرائیل و مووشه‌كی دوورمه‌ودای ئێران له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ئاراسته ده‌كرێت، ئه‌م توێژینه‌وه‌یش به ته‌واوی ئیسرائیلی به ئاگا هێناوه‌ته‌وه.
دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و توێژینه‌وه سه‌رۆكی هۆبه‌ی هه‌واڵگری سوپای ئیسرائیل تمیر هایمان له كۆنگره‌یه‌كی ته‌ناهی گوتی، ئێران ده‌یه‌وێ سیسته‌می حوكمی عێراق بخاته ژێر ده‌ستی خۆی و به ویستی خۆی مامه‌ڵه به عێراق بكات و میلیشیاكانیش هان بدات و به‌هێزیان بكات، تا هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ی سووریا ببنه كێشه بۆ ئیسرائیل، به‌ڵام وه‌ڵاممان ده‌بێ و هیچ كات ئه‌وه قبووڵ ناكه‌ین.