ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار ئاشكرای كرد، كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به په‌له و به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو له ناوچه‌یه‌كی ئه‌نبار كشانه‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش دا فه‌وجی تاكتیكی فه‌رمانده‌یی پۆلیسی ئه‌نبار پاشه‌كشه‌یان كردووه و تا ئێسته‌یش هۆكاره‌كه‌ی نازانرێت.
كه‌ریم هیلال كه‌ربوولی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار له لێدوانێكی بۆ ڕۆژنامه‌ی "
شه‌رق ئه‌وسه‌ت" دووپاتی كرده‌وه، كه هێزێكی ئه‌مه‌ریكا و پۆلیس كه ئه‌ركیان پاراستنی ناوچه‌ی قائیم و ره‌تبه بووه، به په‌له و به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو پاشه‌كشه‌یان كردووه.
زیاتر گوتی، تا ئێسته كه‌س هۆكاری كشانه‌وه‌ی به په‌له‌ی ئه‌و هێزه نازانێت، ته‌نانه‌ت فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی ئه‌نبار لیوا روكن مه‌حموودی فه‌لاحیش لێره نییه، كه ئه‌و پێشتر به‌رپرس بوو له هه‌موو جووڵه‌یه‌كی سه‌ربازی، كه‌چی ئێسته دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن حه‌شده‌وه كرایه ئامانج له به‌غدایه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار دووپاتی كرده‌وه، كه مه‌ترسی هه‌یه ئه‌و هه‌نگاوانه رووحی مه‌عنه‌وی چه‌كداران و پاشماوه‌كانی داعش به‌رز بكاته‌وه و كێشه بۆ ناوچه‌كه دروست بكه‌نه‌وه، بۆیه داواكارین به‌غدا دۆخه‌كه له‌به‌رچاو بگرێ و هه‌نگاوی به په‌له بگرێته‌به‌ر.
كه‌ربوولی زانیاری وردی ئاشكرا كرد، كه دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، چه‌كدارانی داعش له ڕه‌تبه بڵاوكراوه‌یان به نێو خه‌ڵك بڵاو كردووه‌ته‌وه و داوایان لێ كردوون، كه ئه‌گه‌ر هاوكارییان نه‌كه‌ن بێنه ناو ڕه‌تبه و ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرنه‌وه، ئه‌وا ده‌یانكوژن.