شانۆگه‌ریی "من وازده‌هێنم" له ده‌رهێنانی هونه‌ر تاهیر، باس له دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ناو گه‌نجان ده‌كات، له كۆیه نمایش كرا و بینه‌رێكی زۆری به‌ده‌وری خۆیدا كۆ كرده‌وه.
ئەمڕۆ دووشه‌م 22ی تەمووز، هونەر تاهیر دەرهێنەری ئەم شانۆگەرییە تایبەت بە "وشە" ی ڕاگەیاند، شانۆی من وازده‌هێنم باس له دیارده‌ی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر لای گه‌نجان ده‌كات، ئامانجمان لەم کارە شانۆییە ئەوەیە، گەنجان و هاووڵاتییان هۆشیار بکەینەوە لە زیانی ماددەی هۆشبەر و ئه‌و کاریگەرییە خراپانەی دروستی دەکات.
زیاتر گوتی: لە ڕێگەی ئەم شانۆگەرییە، دایک و باوکان ئاگادار دەکەینەوە لە چوونی منداڵەکانیان بۆ کافتریا و شوێنە گشتییەکان، بۆ ئەوەی منداڵەکانیان دوور بخەنەوە لە بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر.
ئه‌و ده‌رهێنه‌ره پێی وایه، بوونی ئه‌م شانۆگه‌رییه گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه بۆ ئێسته، چونكه کوردستان وا خەریکە بە شێوەیەکی به‌رچاو ماددەی هۆشبەری تێدا بڵاو دەبێتەوە، ده‌ڵێ: ئێمە دەمانەوێت دەزگا ته‌ناهییه‌كان ئاگادار بکەینەوە، کە ناکرێت هەر کەسێک چەند گڕامێک لەم ماددە هۆشبەرە بەکار بهێنێت و ئەوانیش بۆ ماوەیەک زیندانی بکەن، بەڵکو دەبێت نەخۆشخانەیەکی تایبەتمەندیان بۆ دروست بکەن و تا ماوەیەک دووریان بخەنەوە، بیانکەنەوە بە مرۆڤەکەی جاران و دواتر بیانگەڕێننەوە بۆ کۆمەڵگا و ژیانی ئاسایی خۆیان بەڕێ بکەن.
شانۆگەری "من وازدەهێنم" لە بیرۆکە و دەرهێنانی هونەر تاهیره، دکتۆر کەیفی ئەحمەد کاری یاریدەدەری دەرهێنەری بۆ کردووە، لە نواندنی هەریەک لە فەرەیدون حەمەدەمین و ساڕ‌ێژ ئەمینی بوو. دوێنێ له‌ناو پاركی شه‌هیدان له كۆیه نمایش كرا.
كۆیه/ گەرمیان گلی