هه‌موو ساڵێك باشترین مۆبایل دیاری ده‌كرێت له‌ڕووی دیزاین و پرۆسێسه‌ر و خێرایی و كامێراوه، ئه‌مساڵیش هاوشێوه‌یه‌ی پێشوو باشترین مۆبایل دیاری كران كه جوانترین وێنه ده‌گرن.
ماڵپه‌ڕی "
digitalcameraworld" بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی ئه‌م مۆبایلانه‌ی باشترین وێنه ده‌گرن و به‌شێوه‌یه‌كی ریزبه‌ندی مۆبایله‌كانی دیاری كردووه، ئه‌م ریزبه‌ندییه به‌گوێره‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی شاره‌زایان ئه‌نجام دراوه كه باشترینیان ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م - هواوی پێ 30 پرۆ: به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی جوانترین وێنه ده‌گرێت، جگه له‌وه‌یش خاوه‌نی سێ كامێراییه به لێنزی جیاواز و كوالێتی به‌رز، كامێرای سه‌ره‌كی 40 مێگاپێكسڵه، كامێرای زوومی 20 مێگاپێكسڵه و كامێرای فۆكسی 30 مێگاپێكسڵه‌ز
دووه‌م - گووگڵ پیكسڵ سێ: دووه‌م باشترین مۆبایله له‌ڕووی كامێراوه كه خاوه‌نی كامێراییه‌كی به‌هێزه به كوالێتی 18 به 28 ملیم كه وێنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی 4K ده‌گرێت.
سێیه‌م - هواوی هۆنه‌ر 20 پرۆ: یه‌كێكی تر له مۆبایله سه‌ركه‌وتووه‌كانی هواوی هۆنه‌ر 20 پرۆیه كه وێنه گرتنه‌كه‌ی هاوشێوه‌ی كامێراییه‌كی ئاساییه و وێنه‌كان به سیسته‌می 4K ده‌گرێت.
چواره‌م - وه‌ن پڵه‌س حه‌وت پڕۆ: له‌ریزبه‌ندی چواره‌مه بۆ باشترین كامێرای مۆبایل.
پێنجه‌م - سامسۆنگ گالاكسی ئێس 10 پڵه‌س.