به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ری دهۆك له‌گه‌ڵ ته‌نگژه‌ی ئابووری هه‌رێمی كوردستاندا به‌رده‌وام چالاكی ئه‌نجام داوه. ئه‌یووب ره‌مه‌زان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا وێڕای ئاماژه‌كردن به نهێنیی سه‌رچاوه‌ی داراییان، باسی مافی دانه‌ر ده‌كات و ده‌ڵێت، "دانه‌ره‌كان هۆشیاریی یاساییان نییه بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی دزینی به‌رهه‌مه‌كانیان سكاڵا تۆمار بكه‌ن".
ره‌مه‌زان ئه‌وه‌یش راده‌گه‌یه‌نێت كه هونه‌ری گرافیكی دهۆك له‌وانه‌یه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم یه‌كه‌م بێت و ئه‌ندامه له گرافیكی جیهانیدا.
له‌گه‌ڵ ئه‌و ته‌نگژه ئابوورییه‌ی رووی له كوردستان كردبوو، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری دهۆك به‌رده‌وام چالاكی هه‌بوو، سه‌رچاوه‌ی داهاتی ئێوه له كوێ هاتووه و چۆن خه‌رجی ئه‌م چالاكییانه‌تان دابین كردووه؟
دوای ته‌نگژه‌ی سیاسی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان بارودۆخی خراپ به‌سه‌ر هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تدا هات، به‌تایبه‌تی بواره‌كانی رۆشنبیریی، به‌داخه‌وه هه‌موو به‌شێك كه گرێدراوی هۆشیاری و گه‌شه‌كردنی مرۆیی بێت بودجه‌ی هاته بڕین. هه‌ر له سه‌نته‌ره رۆشنبیرییه‌كانه‌وه بگره تا ده‌گاته گرووپه هونه‌رییه‌كان. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زۆربه‌ی مكانیزمه‌كانی هۆشیاركردنه‌وه نه‌مان، بۆیه له رێچاره‌یه‌كی تر گه‌ڕاین كه ئه‌ویش رێی به‌شداری بووه به‌شێوه‌ی خۆبه‌خش.
جێی دڵخوشییه پارێزگای دهۆك گه‌نجی زۆر وشیاری هه‌یه و گیانی خۆبه‌خشییان تێدایه. 95%ی ئه‌و كار و چالاكییانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری دهۆك ئه‌نجامی داون، به‌شێوه‌ی خۆبه‌خش بووه، جگه له فێستیڤاڵی فیلمی دهۆك كه بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌بووه، فێستیڤاڵی كولتووری دهۆكیش نیوه‌ی خه‌رجییه‌كه‌ی بۆ دابین كرابوو و ئه‌وانی تر له رێی سپۆنسه‌ری كۆمپانیا و رێكخراوه‌كان ئه‌نجام دراون.
فراوانبوونی پێوه‌ندییه‌كانت بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه برای پارێزگاری پێشووی دهۆكی یان بۆ شتی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
هاوكاری كه‌سایه‌تی و كۆمپانیا و رێكخراوه‌كانی پارێزگای دهۆك له گه‌ڵمان هیچ پێوه‌ندییه‌كی به‌وه‌وه نییه كه من برای پارێزگاری پێشووی دهۆكم، به‌ڵكو ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی زۆرتر خۆمان له‌و شته بپارێزین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شانازی به كه‌سایه‌تی و خه‌باتی برام ده‌كه‌م وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی دڵسۆز و كادرێكی پێشكه‌وتووی پارتی و هه‌موو كاتێك ئیشی خۆم له پێوه‌ندی خێزانی و كۆمه‌ڵگه جیا كردووه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ی سپۆنسه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ده‌كه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیشیانه و به‌گوێره‌ی هاوكارییه‌كه ده‌چێته ژێر سه‌قفێك و رێكلامیان بۆ ده‌كرێت.
له‌به‌رچی پێشتر له بڕیاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆت پاشگه‌ز بوویته‌وه و گه‌ڕاویته‌وه پۆسته‌كه؟
ده‌ستبه‌كاربوونم له كۆتایی ساڵی 2012 بوو، دوای ته‌واوبوونی چوار ساڵه‌كه‌م كه هێشتا 10 رۆژیش مابوو، به فه‌رمی نووسراوێكم نووسی بۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی ئه‌وكاتی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاری دهۆك و وه‌زیری رۆشنبیری كه ده‌ست له كار ده‌كێشمه‌وه. وه‌ڵامی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئه‌وه‌بوو ددان به خۆمدا بگرم تا گۆڕانكارییه‌كان روو بده‌ن، دوای ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ش من تێیدا نه‌بووم و له پۆسته‌كه‌م مامه‌وه، ئێسته‌یش حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌مڕۆ پێش سبه‌ینێ له‌م پۆسته‌م نه‌مێنم چونكه بڕوام به گۆڕین هه‌یه.
هۆڵی محه‌مه‌د عارف جزیری كه هۆڵێكی دیاری شاری دهۆكه، دوای سووتانی هێشتا چالاكی تێدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌ڵام تا ئێسته نۆژه‌نتان نه‌كردووه‌ته‌وه، له‌به‌رچی؟
به‌ڵێ وایه، تا ئێسته چالاكی تێدا ئه‌نجام ده‌ده‌ین و نۆژه‌ن نه‌كراوه‌ته‌وه، چونكه پاره‌یه‌كی زۆری پێویسته. هه‌مووی سووتاوه و ته‌نیا سته‌یجی ماوه، ئه‌ویش ئێمه به‌پێی توانای خۆمان پاكمان كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌شێوه‌یه‌كی ساده كاره‌كانمان به‌ڕێوه ببه‌ین، به‌ڵام كێشه‌ی سیستمی گه‌رمكردنه‌وه و ساردكردنمان هه‌یه، له زستاندا زۆر سارده و هاوینیش زۆر گه‌رمه كه ناتوانین كونترۆڵی كه‌شوهه‌وا بكه‌ین.
له زۆر ده‌رگه‌مان داوه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌م هۆڵه، به‌هۆی ئه‌و بڕه پاره زۆره‌ی بۆ نۆژه‌نكردنی پێویسته كه ده‌كاته ملیارێك دینار، تا ئێسته وه‌ك خۆیه‌تی، به‌ڵام به‌خۆشحاڵییه‌وه به‌مدواییه ئیدریس نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی روانگه ئه‌ندازیاره‌كانی بۆ كه‌شف ناردووه و گه‌شبینین به زووترین كات نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه.
ئێوه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆڵتان چی بووه له چاودێریی سه‌رپێچییه‌كانی بواری هونه‌ر؟
جێی داخه یاسای مافی دانه‌ر زوو ده‌رنه‌چوو، به‌ڵام كارێكی زۆرمان كرد تا ئه‌و شته دروست ببێت. ماوه‌ی دوو ساڵه به‌شێك دروست بووه به ناوی مافی دانه‌ر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی رۆشنبیری و هونه‌ری، مافپه‌روه‌رێكمان داناوه بۆ پاراستنی مافه‌كانی هونه‌رمه‌ند و رۆشنبیران كه گرێدراوی مافی دانه‌رن و له رێی راگه‌یاندنیش بڵاومان كرده‌وه.
كێشه‌ی ئه‌وه‌مان هه‌یه هێشتا هۆشیاری مافی دانه‌رمان نییه، زۆرجار دانه‌ر بۆ خۆی هه‌ست به‌وه ناكات مافی خوراوه و ده‌بێت سكاڵا تۆمار بكات. تا ئه‌وان له‌سه‌ر سكاڵا رازی نه‌بن، ئێمه ناتوانین وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هیچیان بۆ بكه‌ین. بۆ نموونه هونه‌رمه‌ندێكی دهۆك سكاڵای له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندی عێراقی حوسام ره‌سام تۆمار كرد له‌به‌رئه‌وه‌ی كلیپێكی دزرابوو، ئێمه‌ش هاوكار بووین، كۆمپانیای هێمن گرووپ سه‌رپێچی له‌سه‌ر تابلۆیه‌كی هونه‌ری میلی دهۆك كردبوو و سكاڵامان دژی تۆمار كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دادگاكان له‌گه‌ڵمان هاوكار نین و زۆرجار ده‌ستی تر ده‌چنه ناو بابه‌ته‌كه.
چه‌ندان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پێشتر سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ری دهۆك بوون و ئێسته نه‌ماون، بۆچوونت له‌سه‌ر ئه‌مه چییه؟
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری وه‌ك په‌یكه‌ر كه‌موكوڕیی تێدایه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی كێشه‌ی سیاسی بووه له نێوان لایه‌نه‌كان و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ده‌زگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی زۆر بن. بۆ نموونه گونجاو نییه بابه‌تی چاپ و بڵاوكردنه‌وه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری جیا بكرێته‌وه و ئه‌وانه بڕبڕه‌ی پشتی كاری رۆشنبیرین.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاپ و بڵاوكرنه‌وه و راگه‌یاندن و وه‌رزش و لاوان، پێش ساڵی 2014 سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ری دهۆك بوون، هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان به چالاك ده‌بینم و هه‌ریه‌كه و به‌پێی ئاست و بواری خۆی كاری كردووه، ده‌توانم بڵێم هونه‌ری گرافیكی دهۆك له‌وانه‌یه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم یه‌كه‌م بێت و ئه‌ندامه له گرافیكی جیهانیدا. هونه‌ری میلی دهۆك و سینه‌ما و شێوه‌كاری و ئه‌وانی تریش ئاستیان باش بووه.
هه‌موو كاتێك هونه‌رمه‌ندانی دهۆك گله‌یی ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن پشتگوێ خراوین و گوایه گرنگییان پێ نادرێت، ئه‌مه چۆن لێك ده‌ده‌یته‌وه؟
من له‌گه‌ڵ قسه‌ی ئه‌واندام، به ڕاستی هونه‌رمه‌ندان پشتگوێ خراون, ده‌بێ سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان زیاتر به‌رگری له مافی هونه‌رمه‌ندان بكات كه ئێسته به‌شێوه‌یه‌كی باش كاری خۆیان نه‌كردووه و سه‌ربه حزبی سیاسی دیاریكراون و سه‌ربه‌خۆ نین.
ده‌بێت له‌مه‌ولا هه‌ر كارێكی هونه‌ری له هه‌ر جێیه‌كی گه‌شتوگوزاریدا بكرێت، په‌سندی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی هه‌بێت و به‌پێی یاسا ده‌بێت به‌شێك له‌و بڕه پاره‌یه‌ی به‌و جێیه ده‌درێت بۆ سه‌ندیكا بێت، دواتر سه‌ندیكا ده‌توانێ هه‌ژمارێكی بانكی بكاته‌وه و ئه‌و پاره‌یه بخرێته سه‌ر هه‌ژماری خۆی كه ئه‌وانیش ده‌توانن به‌م رێیه خزمه‌تی هونه‌رمه‌ندان بكه‌ن.
ئاینده‌ی دۆخی رۆشنبیری و هونه‌ری له حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستاندا چۆن ده‌بینی و داواكاریت بۆ هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیران چییه؟
تا ئێسته شێوه‌ی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان دیار نییه كه له رووی رۆشنبیری و هونه‌ری چۆن ده‌بێت، به‌ڵام ئاواته‌خوازین دیدێكی دیار و روونی بۆ كولتوور هه‌بێت و گرنگی پێ بدات, داوا ده‌كه‌ین پلانێكی رێكیان بۆ ژێرخانی هه‌موو به‌شه‌كانی هونه‌ر و كولتوور به‌گشتی هه‌بێت و جیاوازی له نێوان پارێزگاكاندا نه‌كرێت و به یه‌كسانی خزمه‌تیان بكرێت.
سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان ئێسته به‌شێوه‌یه‌كی باش كاری خۆیان نه‌كردووه و سه‌ربه حزبن و سه‌ربه‌خۆ نین.
وشه/ دهۆك- دێژین سدقی