شه‌قامه‌كانی سلێمانی وه‌ڵامده‌ری ئه‌و ژماره زۆره ئۆتۆمبێله نین
سدیق محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گواستنه‌وه‌ی سلێمانی، له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا باسی چه‌ندان كێشه‌ی گواستنه‌وه له پارێزگاكه ده‌كات و سه‌رجه‌م پڕۆژه پێشكه‌شكراوه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی هاتوچۆ و شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌ش ده‌خاته‌ڕوو.
له پارێزگای سلێمانی چه‌ند پاس و تاكسی هه‌ن كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گواستنه‌وه‌وه تۆمار كرابێت؟
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له سنووری پارێزگای سلێمانی نزیكه‌ی 40 هه‌زار ئۆتۆمبێل تۆمار كراون. تاكسییه‌كانی ناوشار ژماره‌یان نزیك ده‌بێته‌وه له 27 هه‌زار تاكسی و ئه‌وه‌ی تر پاسن، له ناو سلێمانیش 25 هێڵی گواستنه‌وه هه‌ن كه هاووڵاتییان له بازاڕه‌وه بۆ گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌گوازنه‌وه.
به‌ڵام هێشتا پاسه‌كان كۆنن، گرفته‌كان لای ئێوه چین؟
له ناوشاری سلێمانی چه‌ندان گرفتی هاتوچۆ هه‌ن، یه‌كێك له‌وانه گرفتی پاسی هێڵهكانه، به‌شێكیان مۆدێلیان كۆنه و هه‌ندێكیشیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مۆدیلیان به‌رزه، ساردكه‌ره‌وه بۆ هاووڵاتییان پێ ناكه‌ن، ئه‌گه‌رچی پله‌كانی گه‌رما به‌رزبن و هاوینیش بێت.
هیچ پڕۆژه‌یه‌ك هه‌یه بۆ كاركردنی پاسه‌كان به سیستمی نوێ و ده‌رچوون له‌و سیستمه كۆنه كه كار له‌سه‌ر نه‌فه‌ر ده‌كات نه‌ك كات؟
تا ئێسته له‌ناو سلێمانی پاسه‌كان به سیستمی نه‌فه‌ر كار ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش سیستمێكی كۆنه و پێویسته بگۆڕێت، چونكه وایكردووه هاووڵاتییان تا ئێسته‌یش ئۆتۆمبێلی خۆیان به‌كار بێنن و به پاس هاتوچۆ نه‌كه‌ن، له‌ناو گه‌ڕه‌كه‌كانه‌وه بۆ ناو بازاڕ، ئه‌وه‌ش جه‌نجاڵی و قه‌ره‌باڵغیی زۆر دروست ده‌كات له‌سه‌ر شه‌قام، وێڕای كۆنی ئه‌و شه‌قامانه‌ی هه‌ن و توانای هه‌ڵگرتنی ئه‌و هه‌موو ئۆتۆمبێله‌یان نییه.
وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گواستنه‌وه‌ی سلێمانی له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین سیستمی نه‌فه‌ر له هێڵی پاسه‌كانی ناو شار لاببه‌ین و بیكه‌ین به سیستمی كات، واته پاسێك كه له گه‌ڕه‌كێكه‌وه بچێت بۆ ناو بازاڕ، كاتی بۆ دیاری ده‌كرێت، له‌و كاته‌دا ده‌رده‌چێت و به‌پێی كات بگاته شوێنی وه‌ستانی چاوه‌ڕوانی هاووڵاتییان و له‌ناو بازاڕیشه‌وه به‌پێچه‌وانه‌وه كاتێك بچێته گه‌ڕه‌كه‌كان.
كاتێك پاس به‌پێی كات ده‌رچوو، پێویست ناكات هاووڵاتی نیوسه‌عات چاوه‌ڕێی پاس بكات و پاسه‌كه‌ش به پڕی بگاته لای.
پاسه مۆدێل كۆنه‌كان چی‌یان به‌سه‌ر دێت؟
پاسه مۆدێل كۆنه‌كان دێنه گۆڕین بۆ پاسی مۆدێل به‌رز، له هه‌فته‌نامه‌ی "وشه"وه داوا له شۆفێری پاسه كۆنه‌كانی سلێمانی ده‌كه‌م بیگۆڕن به مۆدێلی 2000 به‌ره‌و سه‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر ئاڕمیش بێت ئیشوكار و مامه‌ڵه‌یان بۆ ده‌كه‌ین و ئاسانكارییان بۆ ده‌كه‌ین.
له‌باره‌ی هێڵی پاسه‌كان هیچ پڕۆژه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێڕه‌وێكی تایبه‌ت به پاسی هێڵه‌كان هه‌بێت؟
یه‌كێك له پڕۆژه گرنگه‌كان كه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، جیاكردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌وی هاتوچۆی هێڵی پاسی گه‌ڕه‌كه‌كانه كه ده‌چنه‌وه ناوشار، له كارداین له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ڕێڕه‌وی پاسی گه‌ڕه‌كه‌كان جیا بكه‌ینه‌وه له ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت و تاكسی، ئه‌وكات پاسی گه‌ڕه‌كێك ئه‌گه‌ر پێشتر به نیوسه‌عات یان زیاتر گه‌شتبێته ناو بازاڕ، ئێسته به كه‌متر له 10 خولهك بگات، ئه‌وه‌ش یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان زیاتر بۆ كاری هاتوچۆ سوود له پاسی گواستنه‌وه وه‌ربگرن نه‌ك ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی خۆیان.
چ پڕۆژه‌یه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌و هه‌موو تاكسییه‌ی كه له‌ناو سلێمانی هاووڵاتییان ده‌گوازنه‌وه؟
له پارێزگای سلێمانی زیاتر له 27 هه‌زار تاكسی هه‌ن كه هه‌ڵگری تابلۆی سلێمانین، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه له‌ناو سلێمانی كار ده‌كه‌ن، ڕۆژانه له سه‌رووی 15 هه‌زار تاكسی كار ده‌كه‌ن و هاووڵاتییان ده‌گوازنه‌وه، ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆره، پڕۆژه‌مان ئاماده كردووه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك، ئه‌ویش جیاكردنه‌وه‌ی تا‌كسیی ناوشار له‌گه‌ڵ تاكسی ده‌ره‌وه‌ی شار، بۆ ئه‌وه‌ی له‌زگه و لۆگۆی شین له چوارده‌وری سه‌یاره‌كه بده‌ین، بۆ شاری سلێمانی ڕه‌نگی شین و بۆ هه‌ولێر سوور و بۆ دهۆك ڕه‌ش، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات تاكسی هێڵه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار كه هاووڵاتی ده‌هێنن بۆ ناوشار، نه‌توانن له ناو شاره‌كان كاری تاكسی بكه‌ن، به‌مه‌ش زیاتر له دوو هه‌زار تاكسی كه‌م ده‌بنه‌وه له ناوشار و ده‌رفه‌تی زیاتر ده‌درێت به تاكسی هه‌ر شارێك له ناو شاره‌كه‌ی خۆی كاری تاكسی بكات.
بۆ تاكسییه گهڕۆگهكان چ به‌رنامه‌یه‌ك هه‌یه؟
پڕۆژه‌مان هه‌یه كارتی كاركردن بۆ ته‌واوی تاكسی گه‌ڕۆكی ناوشاری سلێمانی ده‌رده‌كه‌ین به‌پێی یاسا و ڕێنوێنییه‌كانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن، هه‌ركات كارتیان بۆ كرا، ئیتر ڕێ ناده‌ین هیچ هاووڵاتییه‌ك ڕاسته‌وخۆ بچێته پێشانگه‌كانی ئۆتۆمبێل تاكسی بكڕێت و به ئاره‌زووی خۆی بچێت كاری تاكسی بكات، به‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له تاكسی كاریان له‌گه‌ڵ ناكرێت، هه‌روه‌ها به‌رنامه‌مان هه‌یه ئه‌و تاكسییانهی ده‌مێننه‌وه كه لۆگۆ و له‌زگه‌یان هه‌یه و ڕێپێدراون له ناوشاری سلێمانی دابه‌شیان بكه‌ین به‌سه‌ر چه‌ند شوێنێكدا، له هه‌ر ناوچه‌یه‌ك ژماره‌یه‌ك تاكسی جێگیر ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی جه‌نجاڵی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌بێ به‌رنامه ده‌سووڕێنه‌وه، نه‌مێنێت.
تاكسی بۆی هه‌یه به‌س له‌و كاتانه بێته سه‌ر شه‌قام كه نه‌فه‌ری پێیه، نه‌فه‌ری پێ نه‌بوو نه‌یه‌ته سه‌رشه‌قام، ئێسته كاتی وا هه‌یه ته‌نیا له ترافیكێكدا زیاتر له 15 تاكسی هه‌ن، به‌ڵام دووانیان نه‌فه‌ریان پێیه، به‌م هۆیه‌وه ڕۆژانه ژینگه‌ی سلێمانی زیاتر پیس ده‌بێت، به‌ڵام به‌و پڕۆژه‌یه ده‌توانین پیسبوونی ژینگه كه‌متر بكه‌ین و له‌لایه‌كی تره‌وه ڕۆژانه 200 هه‌زار لیتر كه‌متر به‌نزین بسووتێت، هه‌روه‌ها كاری خراپیش كه‌م ده‌بێته‌وه كه هه‌ندێك جار به‌هۆی تاكسی ڕووی داوه، ئه‌وكات هه‌موو تاكسییه‌كان ناونیشانیان ده‌بێت لای گواستنه‌وه و ڕێگر ده‌بێت له كاری خراپ.
بۆ تاكسییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار و ئه‌وانه‌ی نه‌فه‌ر ده‌گوازنه‌وه بۆ شارۆكه و شاره‌دێكان چ پڕۆژه‌یه‌ك هه‌یه؟
له ناوشاری سلێمانی 40 هێڵی تاكسی هه‌ن كه له سلێمانییه‌وه نه‌فه‌ر ده‌گوازنه‌وه بۆ شارۆكه و شاره‌دێكان، به‌پێچه‌وانه‌یشه‌وه، گرفتی ئه‌و تاكسییانه ئه‌وه‌یه به نایاسایی نه‌فه‌ر ده‌به‌نه ده‌ره‌وه‌ی شار و له ده‌ره‌وه‌ی شار ده‌یهێننه ناوشار، واته تاكسی یان سه‌یاره‌ی تایبه‌تی مافی نییه هاووڵاتی هاتوچۆ پێ بكه‌ن ته‌نیا تا‌كسیی هێڵه‌كان نه‌بێت، به‌پێی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه ساڵی 2016 ده‌رچووه، هه‌ر شۆفێرێك به نایاسایی هاووڵاتی له ده‌ره‌وه‌ی شار بهێنێته ناوشار و به‌پێچه‌وانه‌یشه‌وه، بڕی یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار دینار سزا ده‌درێت و هه‌ر شۆفێری هێڵێك نه‌فه‌ری هێڵێكی تر به نایاسایی سه‌ربخات، بڕی 750 هه‌زار دینار سزا ده‌درێت و تا ئێسته‌یش نزیكه‌ی هه‌زار شۆفێر له‌سه‌ر سه‌رپێچی سزا دراون.
هۆی دواخستنی پڕۆژه‌كانی سلێمانی تایبه‌ت به پاس و تاكسی و شه‌قامه‌كان چییه؟
پڕۆژه‌مان هه‌بوو بۆ گواستنه‌وه‌ی شه‌وانه‌ی پاسی سلێمانی و شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حموود، نزیكه‌ی شه‌ش مانگ ده‌بێت ئه‌و پڕۆژه‌یه له پارێزگای سلێمانییه، به‌ڵام وه‌ڵام نه‌دراوینه‌ته‌وه ئایا به‌شێوه‌ی وه‌به‌رهێنان بكرێت یان خزمه‌تگوزاری یان هاوبه‌ش، وێستگه‌ی تاكسیش كه یه‌كێكه له پڕۆژه‌كان ڕه‌وانه‌ی پارێزگای سلێمانی كراوه و تا ئێسته وه‌ڵام نه‌دراوینه‌ته‌وه.
هێڵی ترام چی به‌سه‌ر هات كه یه‌كێك بوو له پڕۆژه گرنگه‌كان بۆ ئێسته‌ی سلێمانی؟
هێڵی ترام له سلێمانی ده‌رخسته و دیزاینی بۆ كرا، به‌ڵام به‌هۆی ته‌نگژه‌ی دارایی كاری له‌سه‌ر نه‌كرا، له ڕێی "وشه"وه داوا له ته‌واوی كۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییه‌كان ده‌كه‌م ئه‌وانه‌ی دۆخی داراییان باشه، داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له ڕێی خۆمان داواكارییان به‌رز بكه‌ینه‌وه بۆ هێنانی هێڵی ترام بۆ سلێمانی، چونكه بۆ ئێسته‌ی شار زۆر گرنگه.
له‌به‌رچی شه‌قامه‌كانی سلێمانی زۆر وێرانن و توانای هه‌ڵگرتنی ئه‌و هه‌موو ئۆتۆمبێله‌یان نییه؟
پرسی شه‌قام پێوه‌سته به شاره‌وانی و هاتوچۆ، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك شه‌قام پێویستیان به گه‌وره‌كردن هه‌یه، شه‌قامه‌كانی ئێسته هی زیاتر له 50 بۆ 60 ساڵن، بۆ ئێسته هیچ سوودیان نییه و كاتێك ئه‌و شه‌قامانه دروست كران، ژماره‌ی دانیشتووان و ئۆتۆمبێل زۆر كه‌م بوون، چه‌ندان پرد و ئه‌نده‌رپاس پێویستن دروست بكرێن، چونكه شه‌قامی سلێمانی به ڕاستی به كه‌ڵك نایه‌ن و له‌گه‌ڵ فراوانبوونی شار و ژماره‌ی دانیشتووان و ژماره‌ی ئۆتۆمبێل، یه‌ك ناگرنه‌وه.
*
شه‌قامی سلێمانی به كه‌ڵك نایه‌ن و له‌گه‌ڵ فراوانبوونی شار و دانیشتووان و ژماره‌ی ئۆتۆمبێل، یه‌ك ناگرنه‌وه.
وشه/ دیمانه- هۆشیار عه‌لی