دوای ڕۆیشت به ڕێگایه‌كی خۆڵ و له كه‌ناری ڕێگاكه كه‌مپێكی ئاواره‌كان بوونی هه‌یه و كۆمه‌ڵێك ژنی ئاواره له به‌رده‌م خێوهتهكان كۆبوونه‌ته‌وه و دانیشتوون و گفتوگۆ ده‌كه‌ن و ئه‌وان ورده ورده چیرۆكی ژیانی خۆیان له كه‌مپ و چۆنیه‌تی پێدانی خواردن له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه له به‌رانبه‌ر سێكس ده‌گێڕنه‌وه.
نێردراوی پێگه‌ی "
ارفع صوتك" بێ ئه‌وه‌ی ناوی كه‌مپه‌كه بهێنێ و ناوی ئه‌و ژنانه‌یشی قسه‌ی بۆ كردوون كردوویه‌تییه ناوی خوازراو بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ناسرێنه‌وه و له كه‌مپه‌كان سزا نه‌درێن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی نهێنییه‌كانیان دركاندووه، كه‌وسه‌ر ناوی خوازراوی یه‌كێك له‌و ژنانه‌یه و ته‌مه‌نی 43 ساڵه ئه‌و چیرۆكی ژیان له كه‌مپ به ڕوونی ده‌گێڕێته‌وه.
ئه‌و ژنه گوتی، خه‌تاكه له هه‌ردوولایه له پیاوان و ژنانی ناو كه‌مپه‌كانیش، چونكه به‌شێك له‌و ژنانه خۆیان مه‌به‌ستیان ئه‌و كاره‌یه و ده‌یانه‌وێ به هه‌ر نرخێك بێ خواردن و پاره كۆ بكه‌نه‌وه، بۆیه ڕه‌نگه هه‌ندێجار كه‌سانی باشیش كۆمه‌ك بهێنن، به‌ڵام ژنه‌كان ناچاریان ده‌كه‌ن، پیاوه‌كه پێوه‌ندی له‌گه‌ڵیان ببه‌ستێ و له‌گه‌ڵیان جووت بێت.
كه‌وسه‌ر خۆی و دایكی و سێ كوڕی له 2014 ڕوومادییان به‌جێهێشت و له یه‌كێك له كه‌مپه‌كان گیرسانه‌وه و ماوه‌ی حه‌وت مانگ له‌وێ بوون و له‌گه‌ڵ به‌شێك له كه‌سوكار و نزیكه‌كانی یه‌كتریان له كه‌مپه‌كان دۆزییه‌وه و باسی خۆی و ڕاستییه‌كانی ناو كه‌مپی دركاند و ڕای گه‌یاند، له نێو كه‌مپه‌كان باندی له‌شفرۆشی دروست ببوون و زۆربه‌ی جار پیاوه‌كانیان له خشته ده‌برد، هه‌رچه‌نده كه‌سانێك بۆ خێر و چاكه هاتبوون و هیچ مه‌به‌ستێكی تریان نه‌بوو، به‌ڵام ژنان ڕوویان پێ ده‌دان و خۆیان جوان ده‌كرد و ده‌ڕازانده‌وه، تا سۆزی پیاوه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ڕابكێشن، كه خێر و هاوكاری ده‌گه‌یه‌ننه كه‌مپه‌كه‌وه.
هه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه نا كه هاوكاریان بۆ ئاواره‌كان ده‌هێنایه كه‌مپ، به‌ڵكوو خودی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كهمپهكهیش كاتێك ده‌كه‌وتنه داوای ئه‌و ژنانه‌وه، ئه‌وا خۆراك و كۆمه‌كی زیاتری ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان به‌و ژنانه ده‌دا، كه شه‌وان له‌گه‌ڵیان ده‌خه‌ون و له‌گه‌ڵیان ده‌چنه ده‌ره‌وه.
زۆرجاریش كاتێك منداڵی یه‌كێك له‌و ژنانه گریاوه و پێویستی به شتێك هه‌بووه، كه دۆخی كه‌مپ و نه‌بوونی و لێقه‌ومان و ئاواره‌یی نازانن، پیاوان ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان قۆستووه‌ته‌وه و له‌به‌رانبه‌ر جووتبوون هه‌مووشتێكیان بۆ ئه‌و ژنه و منداڵه‌كانی ده‌سته‌به‌ر كردووه، ژنه‌كانیش ناحه‌قییان نه‌بووه و ئه‌وان ده‌یانگوت، كه هیچ چاره‌سه‌رێكی تریان نییه، به‌وشێوه‌یه نه‌بێ، ناتوانن قووتی ژیانیان دابین بكه‌ن و ناتوانن به خۆراكی ڕێكخراوه بیانییه‌كان بژین، كه زۆر خراپه و به‌شی ئه‌وان ناكات.
كه‌وسه‌ر ده‌ڵێ، ژنه‌كانی ناو كه‌مپ زۆریان لێ ده‌كردم و به‌رده‌وام ده‌یانگوت، تۆ بۆچی به ته‌نیا له كه‌مپ ده‌مێنیته‌وه و له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌ست به‌و كاره ناكه‌یت و منیش به توندی ئه‌وه‌م ڕه‌ت ده‌كرده‌وه و دووپاتم له‌وه ده‌كرده‌وه، كه من هاوسه‌رم هه‌یه، هه‌رچه‌نده ئه‌و ئێسته چاره‌نووسی دیار نییه، به‌ڵام ناكرێ خیانه‌تی لێ بكه‌م و به‌و دۆخه‌ی هه‌یه ڕازیم، هه‌رچۆنێك بێ له بێ خۆراكی و برسیه‌تی نامرین.
ته‌غرید ژنێكی تری ته‌مه‌ن 39 ساڵی كه‌مپه و ئه‌و ده‌ڵێ، له‌و ماوه‌یه‌ی له كه‌مپه‌كان بووین، بۆمان ڕوون بووه‌وه هیچ یه‌كێك له ژنه‌كانی ناو كه‌مپ، مه‌گه‌ر زۆر به‌ئه‌سته‌م و دانه دانه بێ، ده‌نا سه‌رجه‌میان كه‌وتبوونه پێوه‌ندی سێكسی له‌گه‌ڵ پیاوانی ده‌وڵه‌مه‌ند و شه‌وان ده‌چوونه ده‌ره‌وه و پاره‌یان وه‌رده‌گرت و به‌و پاره‌یه منداڵه‌كانیان به‌خێو ده‌كرد، ئه‌گه‌ر خۆیشیان سه‌ره‌تا ویستیان لێ نه‌بووایه، ئه‌وا فشاریان ده‌خرایه سه‌ر و ناچار به‌و كاره ده‌كران.
زیاتر گوتی، ئه‌گه‌ر ژنێك خواستی له‌سه‌ر ئه‌و كاره نه‌بووایه، پیاوان وازیان لێ ده‌هێنا، به‌ڵام له‌لایه‌ن ژنه‌كانی تری ناو كه‌مپه‌وه گاڵته و سوكایه‌تییان پێ ده‌كرا، كه ده‌رفه‌تی بۆ ڕێككه‌وتووه و له كیس خۆی داوه و له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه‌ی كه فشاری خستووه‌ته‌سه‌ر ڕازی نه‌بووه و ده‌سبه‌رداری ئه‌و ده‌رفه‌ته بووه و به به‌رده‌وامیش وه‌كو تانه‌یه‌ك و به‌شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ ده‌یانگوته‌وه، تا له كۆتایی ناچاری بكه‌ن به‌و دۆخه ڕازی ببێت.
له‌میا یه‌كێكی تره له‌و ژنانه و ته‌مه‌نی 36 ساڵه و ئه‌و ده‌ڵێ، له پێناوی پاره و خۆراك، كاری جووتبوونی له‌گه‌ڵ پیاوان كردووه، ئه‌و ده‌ڵێ یه‌كه‌مجار ئه‌و كاره هه‌ر له ناو كه‌مپه‌كه و له نێو خێمه‌كه‌ی خۆم دا ڕووی دا، دواتر ده‌ڕۆیشتمه ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپ، به‌هۆی جوانییهكهمهوه پیاوانی ناو كه‌مپ و ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپیش كه سه‌ردانی شوێنه‌كه‌یان ده‌كرد پێمه‌وه سه‌رسام بوون و هه‌میشه داوای ژماره ته‌له‌فۆن یان پێوه‌ندییان ده‌كرد.
ئه‌و ده‌ڵێ، دۆخمان زۆر قورس بوو و هیچ شتێكمان نه‌بوو، بۆیه سه‌ره‌تا له به‌رانبه‌ر پێنج هه‌زار دیناری عێراقی و چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی خۆراك كه نرخه‌كه‌ی نه‌ده‌گه‌یشته 20 هه‌زار دینار، جه‌سته‌ی خۆم ده‌دایه ده‌ست پیاوه‌كان، هیچ چاره‌یه‌كی ترم نه‌بوو، ده‌بوو بۆ ده‌سكه‌وتنی خۆراك و كڕینی چاره‌سه‌ر بۆ دایكه به ته‌مه‌ن و نه‌خۆشه‌كه‌م، ئه‌و كاره بكه‌م.
نورا كچێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵه و هێشتا شووی نه‌كردووه، كاتێك له ده‌ره‌وه‌ی خێمه‌كه و له نێو كه‌مپ بووه له نێو هاوڕێ كچه‌كانی، دایكی كه‌سێكی به‌دوا ناردووه و بانگی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و ده‌ڵێ كاتێك ڕۆیشتمه ناو خێمه‌كه‌وه پیاوێك له‌وێ بوو و دایكم چووه ده‌ره‌وه و هه‌وڵیدا ده‌ستدرێژی بكاته سه‌رم و منیش بانگی دایكمم كرد و ئه‌ویش گوتی، چاره‌یه‌كی ترمان نییه. به‌ڵام من هه‌ر ڕه‌تم كرده‌وه، بۆیه پیاوه‌كه لێی دام و ڕۆیشته ده‌ره‌وه و سه‌رجه‌م هاوكارییه‌كانی لێمان بڕی.