كه‌مێك پێش ئێسته ئاگر له نه‌خۆشخانه‌ی ڤه‌ژین له سه‌نته‌ری شاری
دهۆك كهوتەوو و بەهۆیەوە ژماره‌یه‌ك له نه‌خۆشەکان توشی ته‌نگه نه‌فه‌سی بوون،
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌رگری شارستانی دهۆكیش دەڵێ، ئاگره‌كه كونترۆل كراوه
و خه‌ریكی گواستنه‌وه‌ی نهخۆشەکانن بو نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تر.
بێوار عه‌بدولعه‌زیز، به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی
به‌رگری شارستانی دهۆك به "وشه"ی راگه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێسته به هۆكارێكی
نادیار ئاگر له نه‌خۆشخانه‌ی ڤه‌ژین له سه‌نته‌ری شاری دهۆك كه‌وت كه یه‌كێكه
له نه‌خۆشخانه گه‌وره‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت له پارێزگای دهۆك.
زیاتر روونی دەکاتەوە، ئاگره‌كه له چێشتخانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه كهوتۆتەوە
و دواتر دوكهڵەکەی بە نەخۆشخانەکەدا بڵاو بووەتەوە، به‌هۆی دوكه‌ڵ زیاد له 10
نه‌خوش توشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بوون، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی دهۆك توانیان به
زووترین كات ئاگره‌كه كونتڕۆڵ بكەنەوە و ئێسته تیمه‌كانمان به هاوكاری تیمی 122ی
ته‌ندروستی سەرقاڵی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ن كه له‌نێو نه‌خۆشخانه‌کە
خەوێنرابوون.
نه‌خۆشخانه‌ی ڤه‌ژین یه‌كێك له گه‌وره‌ترین نه‌خۆشخانه‌كانی سنووری
پارێزگای دهۆك و به‌شی هه‌ره زوری نه‌شته‌رگه‌ری و چاره‌سه‌رییه‌كانی پزیشکی تێدایه
و نەخۆشخانەکە سەر بە کەرتی تایبەتە.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری