له به‌رانبه‌ر ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له تۆماركردنی ده‌نگی ئه‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌نی بڵندگۆی ئه‌مازۆنن، كۆمپانیاكه به فه‌رمی هاته ده‌نگ، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌یش به‌كارهێنه‌رانی به ته‌واوی نیگه‌رانبوون و به‌شێكیش ده‌سبه‌رداری بڵندگۆكانیان بوون.
كۆمپانیای
ئه‌مازۆن دواجار له‌سه‌ر ئه‌و زانیارییانه هاته ده‌نگ و له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دووپاتی كرده‌وه، داوا له به‌كارهێنه‌رانمان ده‌كه‌ین، كه ڕه‌زامه‌ند و ئۆكه‌ی به فه‌رمانی ڕێگه‌دان به به‌كارهێنانی گفتوگۆ تهلهفۆنییهكانتان له ڕێی بڵندگۆكه‌وه نه‌بن، به‌ڵكوو ته‌نیا میوزیكی پێ به‌كاربهێنن.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئه‌مازۆن هاتووه، به وردی ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون ده‌كه‌ینه‌وه و هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌و كه‌لێنه به ته‌واوی پڕ بكه‌ینه‌وه و ڕێ نه‌ده‌ین، كه سیخوڕان به‌سه‌ر بڵندگۆكانمان زاڵ بن و له‌و ڕێگه‌یه‌وه ده‌نگ و قسه‌كردنی به‌كارهێنه‌ری بڵندگۆكان تۆمار بكه‌ن و بۆخۆیان بیبه‌ن و بۆ كاری سیخوڕی و هه‌واڵگری سوودی لێ وه‌رگرن.
ئه‌مازۆن تایبه‌تمه‌ندی تۆماری ده‌نگی بۆ ئه‌وه زیاد كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك یارمه‌تیده‌رێكی كه‌سی و وه‌ك ئاپێكی تۆماركردنی پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كان به‌كارهێنه‌رانی بڵندگۆكان سوودی لێ وه‌ربگرن، به‌ڵام ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان توانیویانه سوود له‌م تایبه‌تمه‌ندییه وه‌ربگرن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و كاره هه‌واڵگرییه‌كانیان به‌كاری بهێنن.