بڕیاره ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشوور ژماره‌یه‌ك ئامێری زیره‌كی خۆی بخاته بازاڕه‌كانه‌وه، كه ڤێرژنی تازه‌ن و زۆرترین داهێنان و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سه‌رده‌میان تێدایه كه كۆمپانیاكه بۆ به‌رهه‌مه‌كانی ده‌یخاته ڕوو.
به گوێره‌ی زانیاری میدیاكانی ته‌كنه‌لۆجیا، كۆمپانیای
سامسۆنگ، گالاكسی نۆتی 10 به شێوه‌ی ئاسایی و پله‌س ده‌خاته بازاڕ، كه به سێ كامێرا دروستكراون و پشتیوانی له سیسته‌می 5Gی ده‌كات و زۆر به پێشكه‌وتوویی و نموونه‌یی به‌رهه‌م هێنراوه.
هاوكات كاتژمێری گالاكسی وۆچ ئه‌كتیڤ دوو كه نه‌وه‌یه‌كی نوێی كاتژمێره زیره‌كه‌كانی گالاكسییه ده‌خرێته ڕوو، كه پشتیوانی تۆڕی سنوردار ده‌كات و زۆرترین تایبه‌تمه‌ندی بۆ زیاد كراوه، له چاو كاتژمێره‌كانی پێشووی ئه‌و كۆمپانیایه.
یه‌كێكی تر له ئامێره ته‌كنه‌لۆجییه پێشكه‌وتووه‌كان، گالاكسی فۆلده، كه ئه‌و جۆره‌ی گالاكسی ده‌توانرێ بچه‌مێنرێته‌وه و شاشه‌كه‌ی توانای چه‌مانه‌وه‌ی هه‌یه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر دروست ببێ و هیچ كێشه‌یه‌كی لێ بكه‌وێته‌وه، دواترین ئامێریش بریتییه له ڤێرژنی نوێی گالاكسی هۆم، كه بڵندگۆی تایبه‌تی كۆمپانیای سامسۆنگه و ده‌توانرێ له ڕێی فه‌رمانی ده‌نگی Bixby فه‌رمانه‌كان بگوازێته‌وه و خزمه‌تگوزاری زیره‌ك و پێشكه‌وتووی تێدایه.