له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له كوردستان سپۆنسه‌رێكی گونجاوی ده‌ست ناكه‌وێت و پشتگیریی له كاره‌كانی ناكرێ، له‌یلا مه‌جیدی ئه‌كته‌ری شانۆ و سینه‌ما نوێترین پڕۆژه‌ی خۆی ده‌باته فڕه‌نسا و له‌وێ جێبه‌جێی ده‌كات.
له‌یلا مه‌جیدی ئه‌كته‌ری شانۆ و سینه‌ما، خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و له هه‌ولێر نیشته‌جێیه، به‌ته‌مایه پڕۆژه‌یه‌كی هونه‌ریی كه له به‌رهه‌می سینه‌ما و شانۆ پێك هاتووه، له فڕه‌نسا ئه‌نجامی بدات، له‌مباره‌یه‌شه‌وه بۆ "وشه"ی ئاشكرا كرد، له كوردستان سپۆنسه‌ری ناكرێ بۆیه پڕۆژه‌كه‌ی ده‌باته فڕه‌نسا.
مه‌جیدی كه ده‌یان ساڵه له بواری هونه‌ری شانۆ و سینه‌ما كار ده‌كات و خوێندنی ئه‌م بوارهیشی ته‌واو كردووه، توانایه‌كی زۆر له خۆیدا ده‌بینێ و متمانه‌ی به تواناكانی هه‌یه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر خۆم سه‌رجه‌م كاره‌كانی پڕۆژه‌كه‌م بكه‌م باشتره، نه‌ك چاوه‌ڕێی پیاوێك بم ده‌رهێنان بۆ سیناریۆكانم بكات، چونكه خۆم باشتر له ناوه‌ڕۆكی به‌رهه‌مه‌كه‌م ده‌گه‌م و به ڕۆح و جه‌سته‌وه ئامانجی به‌رهه‌مهێنانی فیلمه‌كه‌م به‌دی دێنم.
زیاتر گوتی: به‌داخه‌وه سینه‌مای كوردی به ناوه‌كانی عێراق، ئێران سووریا و توركیاوه ده‌گات به دنیا، له لایه‌كی تریشه‌وه پاڵپشتییه‌كی ئه‌وتۆمان ناكرێ و بۆیه سینه‌مای كوردی له‌وپه‌ڕی لاوازیدایه، چونكه ساڵانه به ملیۆنان دینار له هێنانی گۆرانیبێژی بیانی خه‌رج ده‌كرێ، به‌ڵام سه‌رمایه‌داره‌كان ئاماده نین دینارێك بۆ هۆڵی سینه‌ما خه‌رج بكه‌ن.
به گوته‌ی خۆی، له‌یلا له هونه‌ره‌وه فێری عه‌شق و خۆشه‌ویستی و خۆشه‌ویستی نیشتمانیش بووه، پێی وایه كاتێك ده‌چێته سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ هه‌مان ئه‌و هه‌سته‌ی هه‌یه كه كه‌سێك له بینینی خۆشه‌ویستێكی لای دروست ده‌بێت، ده‌ڵێ: شانۆ و سینه‌ما لای من ڕۆڵی به له‌یلا و مه‌جنوون، شیرین و فه‌رهاد، مهم و زین ده‌گێڕن.
هه‌ولێر/ گه‌رمیان گلی