شاره‌زایه‌كی بواری ته‌كنه‌لۆجی و شیكردنه‌وه‌ی ئامێره‌كان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت كه مۆبایله نوێیه‌كه‌ی ئه‌پڵ به جیاوازترین تایبه‌تمه‌ندی ده‌خرێته بازاڕه‌وه.
ماڵپه‌ڕی "
dailymail" بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی ئه‌پڵ و ئاماژه‌ی پێ داوه، شاره‌زای ته‌كنه‌لۆجی و شیكردنه‌وه‌ی مۆبایل "مینگ چی كوا" له تویتێكدا ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌نیازه بۆ نوێترین ئایفۆن سیستمی "ته‌چ ئای دی" په‌نجه‌مۆر زیاد بكاته‌وه، چونكه له مۆبایلی ئایفۆن ئێكس بۆ ئایفۆن ئێكس ئێس ماكسیش ئه‌م سیستمه‌ی نه‌هێشتبوو.
ئه‌وه‌یشی گوت، ئایفۆنه نوێیه‌كه تا ئێسته ناوه‌كه‌ی نه‌زانراوه، به‌ڵام ئه‌پڵ ده‌ڵێ "ئایفۆن 11" ده‌بێت و ساڵی 2021 ده‌خرێته بازاڕه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسامییه ئه‌وه‌ی ئه‌پڵ له‌و سیستمه پهنجهمۆرهیدا لاسایی سامسۆنگ ده‌كاته‌وه، چونكه په‌نجه‌مۆری ناوه‌كی به‌كار ده‌هێنێت كه سامسۆنگ له گالاكسی ئێس 10 به‌كاری هێناوه.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.