ئەو خۆراكانەی لەبری ئەسپرین بەكار دەهێنرێت

:: PM:04:16:07/08/2019 ‌
ئەسپرین ئەو دەرمانە پزیشكییەیە كە زۆر كات وەك دژە هەوكردنێك یان دژی خوێن خەستبوونەوە بەكار دەهێنرێت. لەهەمان كاتدا چارەسەری تا و ژانەسەر و چەند ئازارێكی تر دەكات. رێ لە نەخۆشییەكانی دڵ و جەڵتە دەگرێت. چونكە حەبی ئەسپرین یارمەتی باشتر رۆیشتنی خوێن دەدات و رێ لە خوێن مەین دەگرێت. بەڵام بەكارهێنانی ئەم حەبە كاریگەری لاوەكی لەسەر لەش دروست دەكات وەك هێڵنجدان و گێژی و رشانەوە و زرنگانەوەی گوێیەكان و سكئێشە و دڵەكزێ‌ و خوێن بەربوونی برین و رشانەوە و زیان گەیاندن بە گورچیلە و جگەر.

ئەگەر بتەوێ مەترسییەكانی نەخۆشی دڵ و بۆڕییەكانی خوێن و مەینی خوێن كەم بكەیتەوە لە لەشدا، ئەوە پێویستە ئەم چەند خاڵەی خوارەوە بخوێنیتەوە.

یەكەم: زەنجەفیل،  وەكو دەزانین زەنجەفیل چارەسەرێكی باشە بۆ هێڵنجدان و بەدهەرسی و ژانەسەر. چونكە تایبەتمەندی دژە هەوكردنی تێدایە هەروەها یارمەتی كەمكردنەوەی مەترسیەكانی نەخۆشی دڵ و جەڵتە دەدات. بەهەمانشێوەی ئەسپرین دەتوانرێت لە بری ئەسپرین سوود لە چایی زەنجەفیل وەربگریت بۆ كەمكردنەوی ئازار و باشتركردنی خوێن.

دووەم: زەردەچەوە، زەردەچەوە بەهەمانشێوەی زەنجەفیل پێویستە بۆ لەش و دەتوانرێت وەك چا سوود لە زەردەچەوە وەربگیرێت ئەگەر خواردنی ئەسپرین زیانی بەلەش گەیاند.

سێیەم: چایی بۆندار وەك لاڤێندەر و بابووە، ئەم چایە ناتوانێت خەستی خوێن كەم بكاتەوە، بەڵام بەهۆی ئەو پێكهاتانەی كە تێیدایە رێ لە نەخۆشییەكانی دڵ دەگرێت بری فشار كەم دەكاتەوە  یان دەتوانرێت زەیتی بۆندار بەكار بهێنرێت بۆ كەمكردنەوەی ئەو فشارانەی لە لەشدا دروست دەبن.

چوارەم: ئەنەناس، ئەنەناس یەكێكە لەو میوانەی كە بەرێژەیەكی زۆر بەشێوەی قوتووكراو هەیە یان بە شێوەی شەربەت، خواردنی ئەنەناس بڕێكی باش برۆمەلاین بە لەش دەدات كە ئەنزیمێكە ئازاری جومگەكان كەم دەكاتەوە و رێ لە هەوكردن و مەینی خوێن دەگرێت.

پێنجەم: میوە و سەوزە، پێویستە بڕێكی زۆر میوە و سەوزە لە بەشە خۆراكییەكانی رۆژانەدا هەبێت چونكە باشە بۆ دڵ و سیستمی دڵ و بۆڕییەكانی خوێن و رۆیشتنی خوێن باشتر دەكات.

شەشەم: چەوری ماسی، چەوری ماسی باشە بۆ دڵ. چونكە بڕێكی زۆر ئۆمێگا 3 تێدایە كە یارمەتی نووساندنی خەپلەی خوێن دەدات بەیەكەوە و بەمەش وادەكات مەینی خوێن لە لەشدا ئاسایی بێت. بەرێژەیەكی زۆر لە ماسی سەلەموون و سەردین و توونە و ماسییە دەریاییەكانی تردا هەیە، هەروەها یارمەتی كەمكردنەوەی ئاستی كۆڵیسترۆڵی خراپ دەدات و پەستانی خوێن ئاسایی دەكاتەوە. 



وشە - ئاوات ئازاد