كۆمپانیای به‌ناوبانگی سامسۆنگ له نوێترین به‌رهه‌مدا یه‌كێك له باشترین و به‌هێزترین كاتژمێره زیره‌كه‌كانی بڵاو كرده‌وه كه له‌ڕووی كوالێتییه‌وه له كاتژمێره‌كانی تر زۆر جیاواز و ناوازه‌یه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
techradar" بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین كاتژمێری زیره‌كی سامسۆنگ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له دروست نه‌كردنی كاتژمێری زیره‌ك سامسۆنگ له سه‌ره‌تاكانی ئه‌م مانگه‌دا یه‌كێك له باشترین و به‌هێزترین كاتژمێره زیره‌كه‌كانی به‌ناوی "Galaxy Watch Active" ه‌وه خسته بازاڕه‌كانه‌وه.
سامسۆنگ زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌وه ده‌ڵێ، كاتژمێره زیره‌كه‌كه‌ی سامسۆنگ زۆر به‌شێوازێكی به‌هێز و دیزاینێكی ناوازه دروست كراوه كه به چه‌ند ڕه‌نگێكی جیاواز ده‌رده‌كه‌وێت وه‌ك ڕه‌نگه‌كانی "گۆڵد، سلڤه‌ر، سپی، ڕه‌ش، سوور و زه‌رد" ئه‌مه‌یش وایكردووه ببێته جێی سه‌رنجی كڕیارانی ئه‌م جۆره به‌رهه‌مانه.
جگه له‌وه‌ی ئه‌م كاتژمێره زیره‌كه هه‌موو جۆره ئاماژه‌یه‌كی وه‌رزشی و ته‌ندروستی تێدایه، هه‌روه‌ها به‌باشترین جۆری شووشه دیزاین كراوه و به‌شێوه‌یه‌كی پته‌و دروست كراوه، كاتژمێره‌كه ڕامی 1.5 گێگابایته ئه‌مه‌یش خێراییه‌كی باشی پێ به‌خشیوه له‌گه‌ڵ شاشه‌یه‌كی "ئێڵ ئی دی" به ڕووی 360 به 360 پیكسڵ، سامسۆنگ ئێسته ئه‌م كاتژمێره زیره‌كه به 199 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌فرۆشێت.
سامسونگ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشووره كه تایبه‌ته به دروستكردنی به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له ساڵی 1938 دا دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و خاوه‌نی باشترین مۆبایله له دنیادا و رۆژانه به ملیۆنان به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه ده‌فرۆشرێن.