به‌پێى توێژینه‌وه پزیشكییه‌كان و گوته‌ى پزیشكه‌كان، وه‌رزشكردن ته‌نیا بۆ سووتاندنى كالۆرى له‌ش نییه، به‌ڵكو واده‌كات ماسولكه‌كانى له‌ش باشتر ببن و ته‌ندروستى له‌ش به‌شێوه‌یه‌كى گشتى باشتر بكات. چه‌ندان جۆر راهێنان هه‌یه كه پێوه‌ندیى نییه به ره‌گه‌زى نێر یاخۆ ره‌گه‌زى مێوه. پێویسته له نێوان 17 بۆ 65 ساڵیدا وه‌رزش بكرێت. راهێنان ته‌نیا بۆ ژنى شیرده‌ر و ئه‌و كه‌سانه نییه كه نه‌خۆشیى ترسناكیان هه‌یه.
ئه‌و
زیانانه‌ى كه تووشى له‌ش ده‌بێت به‌هۆى نه‌كردنى وه‌رزشه‌وه كامانه‌ن:
یه‌كه‌م: قه‌ڵه‌وى، ئه‌گه‌ر كه‌سێكى زۆرخۆریت و حه‌زت به جووڵه و وه‌رزشكردن نییه، بێگومان بڕێكى زۆر چه‌ورى و كالۆرى له له‌شدا كۆ ده‌بێته‌وه له ئه‌نجامدا ده‌بێته هۆى زیادبوونى كێش و قه‌ڵه‌وى، هه‌روه‌ها متمانه به‌خۆبوون كه‌م ده‌كاته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كى گشتى كار له ته‌ندروستى له‌ش ده‌كات.
دووه‌م: به‌رزبوونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن، ئه‌گه‌ر وه‌رزش ئه‌نجام نه‌ده‌یت ئه‌وه دڵت ناتوانێت به ئاسانى كاره‌كانى ئه‌نجام بدات. چونكه كارى دڵ ئه‌وه‌یه خوێن بگه‌یه‌نێت به هه‌موو له‌ش. ئه‌گه‌ر كارى دڵ خراپ بێت ئه‌وه چه‌ندان گرفت له له‌شدا دروست ده‌بێت وه‌ك به‌رزبوونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن و كاتێك په‌ستانى خوێن به‌رز ده‌بێته‌وه، سیستمى دڵ و بۆرییه‌كانى خوێن و زۆر ئه‌ندامى تر‌ى له‌ش تووشى زیان ده‌بن.
سێیه‌م: به‌رزبوونه‌وه‌ى كۆڵیسترۆڵ، به‌پێى پزیشكه‌كان كاریگه‌رییه‌كى تر‌ى نه‌رێنى هه‌یه له‌سه‌ر وه‌رزش نه‌كردن، ئه‌ویش زیادبوونى ئاستى كۆڵیسترۆڵى خراپه له له‌شدا. وه‌رزشكردن به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایى ئاستى كۆڵیسترۆڵى خراپ نزم ده‌كاته‌وه و كۆڵیسترۆڵى باش زیاد ده‌كات.
چواره‌م: نه‌خۆشیى دڵ، به‌رزى په‌ستانى خوێن و كۆڵیسترۆڵى خراپ هۆكارێكه بۆ زیان گه‌یاندن به دڵ. چونكه ئه‌م دوو نه‌خۆشییه پێكه‌وه زیانێكى زۆر به‌له‌ش ده‌گه‌یه‌نن و كار له سیستمى دڵ ده‌كه‌ن، بۆیه باشتر وایه رۆژانه وه‌رزش ئه‌نجام بدرێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌ش تووشى نه‌خۆشییه‌كانى دڵ نه‌بێته‌وه.
پێنجه‌م: بێهێزى، وه‌رزشكردن به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایى یارمه‌تى بونیادنانى ماسولكه‌كان ده‌دات. ئه‌گه‌ر وه‌رزش نه‌كه‌یت ئه‌وه ماسولكه‌كانى له‌شت بێهێزتر ده‌رده‌كه‌ون. تووشى گربوون ده‌بنه‌وه به‌مه‌ش ئازار و قوورسى له ماسولكه‌كاندا دروست ده‌بێت، بۆیه پێویسته رۆژانه به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایى وه‌رزش ئه‌نجام بدرێت.
شه‌شه‌م: زیادبوونى په‌ستانى ده‌روونى، وه‌رزشكردن رێیه‌كى باشه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى فشارى ده‌روونى و خه‌مۆكى و قه‌ڵه‌وى و نه‌خۆشییه‌كانى دڵ، بۆیه پێویسته رۆژانه كاتێكى دیاریكراو دابنرێت بۆ وه‌رزشكردن بۆ ئه‌وه‌ى له‌ش تووشى ئه‌و گرفته ته‌ندروستیانه نه‌بێته‌وه.