ماریا هه‌ورامى ئه‌گه‌ر چى وه‌ك خۆى له پێگه‌ى تایبه‌تى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام بڵاوى كردووه‌ته‌وه كه به نیازه بەمزووانە نوێترین کلیپی خۆی بڵاو بکاتەوە، به‌ڵام بە بڵاوبوونەوەی بەشێک لە کلیپەکە ڕووبەڕووی رەخنە زۆر بوویه‌وه له‌لایه‌ن هه‌واداران و هونه‌مه‌ندان به‌وه‌ى ته‌واوى بیرۆكه‌ى كلیپه‌كه‌ى له هونه‌رمه‌ندێكى ناودارى عه‌ره‌بى بردووه و كارێكى نوێى نه‌كردووه وه‌ك خۆى باسى لێوه ده‌كات.
گۆرانیبێژى ناسراوى كورد "ماریا هەورامی" بڕیاره له چه‌ند ڕۆژى ئاینده ڤیدیۆ کلیپێکی نوێ بڵاوبکاتەوە، کە بە شێوەیەکی جیاواز لە ناو شەقامدا وێنەگرتنی بۆ ئەنجامدراوە، بە گوتەی خۆی بەرهەمێکی جیاواز دەبێت لەوانەی پێشوو تر‌ى.
دوای ئەوەی بەشێک لە کلیپەکە بڵاو بوویه‌وە لەلایەن خەڵکییەوە ڕووبەڕووی ڕەخنە بوویه‌وە و دەوترا کە هاوشێوەی هونەرمەندی لبنانی "نەجوا کەرەم" کلیپەکەی بەرهەم هێناوە و هەندێک وێنەی کلیپەکەی نەجوا کەرەمیان بڵاو کردووه‌ته‌وه، ئەمەیش دەنگدانەوەیەکی زۆری لێکەوتووه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كى تره‌وه ئه‌كته‌رى كۆمیدا "حه‌مكۆ" ڤیدیۆیه‌كى كورتى له‌سه‌ر بڵاو كردووه‌ته‌وه و گاڵته به به‌رهه‌مه‌كه‌ى ده‌كات و به ته‌نزه‌وه پێى ده‌ڵێت كه كارێكى نوێت نه‌كردووه.
ماریا کەمال مستەفای تەمەن 29 ساڵ، دەرچووی بەشی میوزیکە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی شاری سلێمانی، پێشوتریش ئەندامی گرووپی کیژانی سلێمانی بووە، لەدوای ساڵی 2009 دەستی بە گوتنەوەی گۆرانی کردووە، ئێسته خاوەنی چەند گۆرانی ڤیدیۆ کلیپێکە.