مانگی ئابی ئەمساڵ بۆ بازاڕی نەوت بە مانگێكی خراپ هەژمار دەكرێت و تەنیا یەك هەفتە لەم مانگە تێپەڕیووە، كەچی نزیكەی 10 دۆلار لە نرخی هەر بەرمیلێك نەوت دابەزیووە.
لە 31ی تەمووزی ڕابردوو نرخی هەر بەرمیلێك لە نەوتی برێنت تا 65 دۆلار و 47 سەنت هەڵكشا و لە ئێوارەی ئەو ڕۆژەوە تا ئێستە لە نرخی نەوت كەم دەبێتەوە.
ئهمڕۆ هەینی نۆی ئاب،
نرخی نهوتی خاوی ئهمهریكی و نهوتی برێنت له بازاڕهكانی جیهان بهم جۆرهی خوارهوه مامهڵهیان پێوه كرا.
1. نرخی یهك بهرمیل نهوتی خاوی ئهمهریكا به 52 دۆلار و 50 سهنت مامهڵهی پێوه دهكرێت.
2. نرخی یهك بهرمیل نهوتی برێنتیش به 57 دۆلار و 30 سهنت مامهڵهی پێوه دهكرێت.
نرخی نەوت لە كاتێكدا دابەزیوە كە خۆی ئاستی خستنەڕووی نەوت بە هۆی سزاكانی ئێران و سیاسەتی ئۆپێك بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت كەمی كردووە. ئەوەی هۆكارە لە دابەزینی نرخی نەوت پێوەندی بە ئاستی داخوازی نەوت هەیە لە بازاڕەكانی دنیا و سەرووی رێژەی دابەزینی خستنەروو، ئاستی داخوازی كەمی كردووە.
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ یەكلایەنە كۆتایی بە ئاگربەستی بازرگانی لەگەڵ چین هێنا و باجی نوێی بەسەر بەرهەمەكانی ئەو وڵاتەدا سەپاند ئاسۆی ئابووری دنیایش لێڵتر بوو و ئەمەش لە گرنگترین هۆكاری سستبوونی چەرخی پیشەسازی و دواجار كەمبوونەوەی داخوازی نەوت هەژمار دەكرێت.