ئهمڕۆ ههینى نۆى ئاب، له سعوودیه دوو ملیۆن و 500 هەزار حاجی لە شارى مەکە، دەستییان بە بەجێهێنانی فەریزەی حەج کرد و تەوافییان بەدەوری کەعبەدا دەست پێ کرد.
حاتەم بن حەسەن قادی، وەزیری حەجی سعوودیە ڕاى گەیاندووە، ئەمساڵ وەرگرتنی ڤیزا بۆ حاجیان ئاسانکاریی زۆری تێدا کراوە و سەرکەوتنى گهوره له گشت بوارهكان بە دەست هاتووە، بەجۆرێک یەک ملیۆن و 800 هەزار حاجی لە ڕێگهی ئینتەرنێت ڤیزای پێدراوە ڕاستهوخۆ.
زیاتر ڕوونى كردهوه، كه لهو ڕێژهیه 350 هەزار خێوەت کە ئامێری فێنکەرەوەیان تێدایە دانراون بۆ خزمهتى حاجیان، ههروهها ئهمساڵ جیاوازتر له ساڵانى ڕابردوو حکوومەتی سعودیە بڕیاریدا بەبێ بەرانبەر خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەشی حاجیان بكات.
بەپێی زانیارییەکان تا ئێسته ژمارەی ئەو کەسانەی کە ناوی خۆیان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی تۆمار کردووە گەشتووهتە 30,908 کەس، لەو ژمارەیەش 8685 کەسیان ژنن.
بهو هۆیهوه تەنها لەمەکە 16 نەخۆشخانە و 125 ناوەندی تەندروستی هەیە بەکەلوپەلی تەواوی تەندروەستییەوە لەگەڵ 68 تیمی تەندورستی گەڕۆک کار دەکەن.