بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی خانەقین فەرمان دەكات بە سزادانی هەموو ئەوانەی لە شەقامەكانی شارەكەدا بەخشراوەكان ئازار دەدەن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى نۆى ئاب، عه‌مید دیار شه‌كه‌وت، به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی شارۆكه‌ی خانه‌قین، تایبه‌ت به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ده‌بێت ڕێگە لە ئازاردان و گێچەڵكردن بە بەخشراوەكان بگرێت لە نێو شاری خانەقین و ئەوان مافی مرۆڤایەتی زیاتریان هەیە لە كۆمەڵگە و دانیشتوانی خانەقینیش لە چینە ڕۆشنبیرەكەن.
بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین، داوای لە هاووڵاتییان كردووە، لەو دیاردە ناشارستانییە دووربكەونەوە و فەرمانی بە هەموو مەفرەزەكانی پۆلیس و هێزەكانی سواتیش كردووە، بەدواداچوون بۆ ئەو كەسانە بكەن كە بەخشراوەكان ئازاردەدەن.
بۆ له‌مه‌وداو به‌پێى فهرهمانهكه ئەوانەی لە شەقامەكانی شارەكەدا بەخشراوەكان ئازار دەدەن، لێپێچینەوەیان لەگەڵدا ده‌كرێت، ئەمەیش بۆ هێنانەدی دادپەروەریی و جێبەجێكردنی پرەنسیپەكانی جاڕنامەی جیهانی مافەكانی مرۆڤ.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی