لێپرسراوی پاركی ئازادی له شاری سلێمانی ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، له سلێمانی ده‌ستكراوه به دیاریكردنی ڕێڕه‌وی پاسكیل سوار و له قۆناغی یه‌كه‌مدا ده‌وروبه‌ری پاركه‌كه ڕێڕه‌وه‌كه‌ی هێڵی بۆ كێشرا و به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی باخچه‌كانیش ده‌ڵێت، له هه‌موو سلێمانی ڕێڕه‌وی پاسكیل جیا ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی نۆی ئاب، جه‌مال عه‌بدوڵا، لێپرسراوی پاركی ئازادی له شاری سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له شاری سلێمانی پڕۆژه‌یه‌ك جێبه‌جێ ده‌كرێت ئه‌ویش دیاریكردنی ڕێڕه‌وی هاتوچۆی پاسكیل سواریه و له ته‌واوی شاره‌كه ڕێره‌وێك بۆ پاسكیل سواران جیا ده‌كرێته‌وه.
زیاتر گوتى، له‌لایه‌ن چه‌ند خۆبه‌خشێكه‌وه كاره‌كه ئه‌نجام ده‌درێت و له قۆناغی یه‌كه‌مدا ده‌ستكراوه به دیاریكردنی ڕێڕه‌وی پاسكیل له چوارده‌وری پاركی ئازادی سلێمانی و به هێڵی زه‌رد و دانانی هێمای پاسكیل بۆ پاسكیل سواران.
ڕوونیشى كرده‌وه، پڕۆژه‌كه بۆ ته‌واوی شاری سلێمانییه و هه‌موو ناو شار ده‌گرێته‌وه و ڕێڕه‌وی هاتوچۆ بۆ پاسكیل جیا ده‌كرێته‌وه.
لای خۆیه‌وه هاوژین عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی باخچه‌كانی سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، پرۆژه‌ی دروستكردنی ڕێڕه‌وی پاسكیل سواران له ناو شاری سلێمانی ده‌ستی پێكردووه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باخچه‌كانیش ئاگاداره و لای ئێمه‌وه ڕه‌زامه‌ندی دراوه.
زیاتر گوتى، پڕۆژه‌كه بۆ ته‌واوی ناو شاره و دوای قۆناغی یه‌كه‌م له داهاتوویه‌كی نزیكدا ته‌واوی شار ڕێره‌وی پاسكیلی بۆ داده‌نرێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی