به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، به‌مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له گرانفرۆشی و هه‌ر كارێكی نایاسایی دووكانداره‌كان، لیژنه‌كان ئه‌مڕۆ سبه‌ی به وردی چاودێری بازاڕ ده‌كه‌ن و به شه‌ویشدا چاودێری بازاڕ ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی نۆی ئاب، سۆران غه‌فور، به‌ڕێوبه‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه و به‌مه‌به‌ستی چاودێریكردنی ناو بازاڕی سلێمانی و كۆنترۆڵكردنی دووكان و نرخه‌كان و هه‌ر كارێكی تری نایاسایی به وردی چاودێری كردنی بازاڕ چڕ كراوه‌ته‌وه.
زیاتر گوتى، له مڕۆوه تا سبه‌ی شه‌و به ته‌واوی لیژنه‌كانی چاودێری بازرگانی و لیژنه‌كانی قایمقامیه‌ت و ته‌ندروستی به ناو بازاڕ و شوێنه‌كان بڵاوه‌یان پێكراوه و چاودێری دۆخی بازاڕ ده‌كه‌ن و ڕێگر ده‌بن له هه‌ر كارێكی نایاسایی دووكانداره‌كان به تایبه‌ت له نرخ و هه‌ر خۆراك و كه‌لوپه‌لێكی نایاسایی و خراپ بوو كه به‌مه‌به‌ستی ساغكردنه‌وه بخرێته بازاڕه‌وه.
ڕوونیشى كرده‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو ڕۆژه‌ی پێش جه‌ژن زیاتر به شه‌ودا بازاڕ قه‌ره‌باڵغ ده‌بێت، چه‌ند لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له شه‌ودا به بازاڕدا بڵاو ده‌بنه‌وه و كاری خۆیان ده‌كه‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زیاتر له 35 لیژنه چاودێری بازاڕ ده‌كه‌ن تا هاووڵاتییان زیانیان پێ نه‌گات له هه‌ر ڕووێكه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌وانه‌ی سه‌رپێچی بكه‌ن و نرخی به‌رزبكه‌نه‌وه له ڕێگه‌ی لیژنه‌كانه‌وه سزاده‌درێن و غه‌رامه ده‌كرێن و ڕووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێنه‌وه و دووكانیان پێ دائه‌خرێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی