كه‌مێك پێش ئێسته له سه‌نته‌ری شارۆكه‌ی ئاكرێ به‌هۆی شەڕی نێوان چه‌ند
هاووڵاتی، كه‌سێك كوژرا و چه‌ند كه‌سی تریش بریندار بوون، پولیس سەرقاڵی كونترۆڵكردنهوهی
بارودۆخه‌كه‌ن.
ئەمڕۆ شەموو 10ی ئاب، پێشوار زێباری هاووڵاتییه‌كی ئاكرێ و شایه‌تحاڵی
رووداوه‌كه به "وشه"ی راگه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێسته شەڕ له‌نێوان چه‌ند
كه‌سێك له سه‌نته‌ری شاری ئاكرێ روویدا و له ئه‌نجامدا كه‌سێك كوژراوه و شه‌ش
كه‌سی تریش بریندار بوون.
زیاتر روونی دەکاتەوە، شەڕه‌كه له كۆڵانی ئاڵه و له‌نێو بازاڕ روویداوه
و تا ئێسته هۆكاری شەڕه‌كه روون نیه و پێده‌چێت هه‌ر دوكانداران خۆیان بن، به‌ڵام
پولیس هاتونه شوێنی رووداوه‌كه و خه‌ریكی ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخهكەن.
شەڕهكهی ئاكرێ له‌كاتێكدایه چه‌ند روژی رابردوو له گوندی كوجان
له شاره‌دیێ بجێلی سه‌ر به ئاكرێ شەڕێكی تر له‌نێوان هێزه تەناهییەکان و هاووڵاتیان
روویدا و 36 كه‌س برینداربوون.
ئاكرێ/ نه‌وزاد هلۆری