بۆ جەژن مۆڵەت بە ژمارەیەک زیندانی دەدرێت بگەڕێنە ماڵەوە

:: PM:04:21:10/08/2019 ‌

بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، بەرێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی زرکا لە پارێزگای دهۆک موڵەتی حەوت رۆژە بە 35 زیندانی دەدات بۆ ئەوەی جەژن لەگەڵ خێزانەکانیاندا بکەن.

بەپێی هەواڵێکی ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی زرکا لە شاری دهۆک کەمێک پێش ئێستە موڵەت بە ژماریەک زیندانی نێو چاکسازییەکە درا.

لە راگەیەنراوەکەدا روون کراوەتەوە، موڵەتەکە بەبۆنەی جەژنی قوربان رێگە بە کۆمەڵێک زیندانی دەدەین بگەڕێنەوە ناو خێزانەکانیان و ژمارەی ئەو کەسانە 35 زیندانییە و بۆ ماوەی هەفتەیەک لەنێو کەسوکاری خۆیان دەمێنیەوە و دوای تەواوبوونی ماوەکە دەگەڕێنەوە نێو زیندان.

بەپێی زانیارییەکانی چاکسازی زرکا، موڵەتەکە بۆ ئەو زیندانییانە دەبێت کە موڵەت لە بەشی یاسایی وەردەگرن، دوای ئەوە ماوەیەک لەنێو زینداندا مانەوە و رەوشت و رەفتاریان گۆڕابێت و کەسێکی نێزیکی خۆیان لە دەرەوەی چاکسازیەکە کەفالەتیان بکات، رێگەیان پێ دەدرێت مۆڵەت وەربگرن.

وێڕای موڵەتی جەژن، چەند جورە موڵەتێکی تریش دەدرێنە زیندانییەکان، لەوانە، مانگانە دوو رۆژ موڵەت دەدرێتە ئەو زیندانیانەی پێڕەوی یاساکانیان کردووە و رەفتاریان بەرەو باشی گۆڕاوە.

دهۆک/ نەوزاد هلۆری



وشە - هیدایه‌ت جان