ئه‌گه‌رچی به‌فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق مه‌رزی "سۆمار" له شاره‌دێی مه‌نده‌لی داخرا، به‌ڵام میلیشا شیعه‌كان هێزیان جووڵاند و دژی داخستنی ده‌وه‌ستنه‌وه.
به‌گوته‌ی چه‌ند شایه‌تحاڵێك له سنووری مه‌رزی سۆمار، هێزێكی حه‌شدی له گرووپه‌كانی به‌در و عه‌سائبی ئه‌هلی حه‌ق رۆیشتوونه‌ته مه‌رزه‌كه بۆ به‌رگرتن له جێبه‌جێكردنی بڕیاری داخستنی مه‌رزی سۆمار.
سه‌بتی مه‌نده‌لاوی به‌رپرسی حزبی شیوعی كوردستان له‌و سنووره بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، بۆ هاورده‌كردنی شمه‌كی قاچاغ و كه‌ره‌سته‌ی ئێرانی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێك بازرگانی هاوبه‌شی و به‌رپرسانی میلشیاكان كه‌وته مه‌ترسییه‌وه كه مه‌رزی سۆمار داده‌خرێت.
سه‌رباری پشتراستكردنه‌وه‌ی جووڵانی هێز له‌لایه‌ن میلشیاكان و دژایه‌تی كردنی بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیران، هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ سادق حوسه‌ینی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ناهی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله ڕاى گه‌یاند، بڕیاری داخستنی مه‌رزی سۆمار ده‌بێته هۆی نان بڕینی بازرگانان و شۆفێران و قووتی هاووڵاتییان.
دوینێ هه‌ینی نۆی ئاب، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق بڵاویان كرده‌وه، به فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی، ده‌روازه‌یه‌كی سنووری نێوان پارێزگای دیاله و كۆماری ئیسلامی ئێران داخراوه و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانیشی بۆ ده‌روازه‌یه‌كی تر گواستراونه‌ته‌وه و تا ئێسته‌یش هۆكاری ئه‌م بڕیاره‌ی حكوومه‌ت نازانرێت.
پێشتر "وشه" له‌زاری بازرگان و پۆلیسی مه‌نده‌لییه‌وه ئاشكرای كردبوو، میلشیا شیعه‌كان به ئاره‌زووی خۆیان ده‌ست له كاروباری مه‌رزی سۆمار وه‌رده‌ده‌ن.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ چه‌ند بازرگانێك به "وشه"یان راگه‌یاند، میلشیاكان به هێنانی شمه‌كی خراپ وهاوكاریكردنی ئێران مه‌رزه‌كه‌یان به داخستندا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی گومرگ بۆ میدیاكان ئاشكرای كردبوو، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمان و ڕێنمایی پێویستی ده‌ركردووه بۆ داخستنی ده‌روازه‌ی "سۆمار – مه‌نده‌لی" نێوان ئێران و عێراق، هاوكات ته‌واوی كارمه‌ند و كه‌لوپه‌كانی مه‌رزه‌كه‌یش فه‌رمانیان له‌سه‌ر دراوه كه بۆ ده‌روازه‌ی مونزرییه بگوزارێنه‌وه.
ده‌روازه‌ی سۆمار یه‌كێكه له خاڵه سنوورییه‌كانی نێوان عێراق و ئێران، له ساڵی 1980دا له سه‌روبه‌ندی ده‌ستپێكی جه‌نگی عێراق و ئێران هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی درا، به‌ڵام به‌هۆی جه‌نگی هه‌ردوو ولاته‌وه داخرا، پاشتر له ساڵی 2015 و پاش زیاتر له 30 ساڵ ئه‌و مه‌رزه كرایه‌وه و ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر كاڵای ئێرانی له‌و ده‌روازه‌یه‌وه ده‌هاته ناوه‌وه‌ی عێراق، به‌ڵام به‌غدا فه‌رمانی داخستنی ده‌ركرد و ئێرانیش تا ئێسته هه‌ڵوێستێكی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر داخستنی ده‌رنه‌بڕیوه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی