لە یەکەم رۆژی جەژندا هاووڵاتییانی گەرمیان سەردانی یەکتر دەکەن و
داوای گەردەن ئازادی لە کەسوکاریان دەکەن، توێژەرێکی کۆمەڵایەتیش دەڵێ، تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکان وایان کردووە ساڵ لەدوای ساڵ ئەو بۆنە کۆمەڵایەتییانە کاڵتر
ببنەوە.
حاجی ئەحمەد عەلی ، وەك كەسایەتیەكی بەتەمەنی گەرمیان بۆ "وشە"
ئاماژەیدا، بۆخۆی 70 جەژنی بەرێ کردووە و بەتامەزرۆییەوە چاوەڕێی هاتنی جەژن دەكات
بۆ گەردن ئازادی و كۆبونەوەی خزمان.
دەشڵێت، جەژنی جاران گەرموگوڕتر بوو تا ئێستا، ئێستا لەبری سەردان زۆر
كەس لەرێگەی تۆرە تەکەفۆن و نامەیەك پیرۆزبایی لە یەكتر دەكەن.
لەگەرمیان و تەواوی هەرێمی كوردستان، لەدوای نوێژی جەژن، خەڵک دوای گەڕانەوە
لە مزگەوت نانی بەیانی دەخۆن و زۆرینەی رەهایان بە جلی كوردییەوە دەگەرێن و جەژنە
پیرۆزە لە یەكتر دەكەن .
كارزان محەمەد، توێژەری كۆمەڵایەتی لە گەرمیان لەبارەی جەژنەوە دەڵێ، كاڵبونەوەی
بەرچاو بە جەژنەوە دیارە، چونكە تۆڕە كۆمەڵایەوتییەكان شیرازەی كۆمەڵگەیان تێكداوە
و تاك بەتاكی كۆمەڵیان لەی ەكتر دوور خستۆتەوە.
ئاماژەی بۆئەوەشكرد، زیاد لە پێویست بەكارهێنان و بایەخدان بە تەكەنەلۆژیا
بۆتە هۆكاری سڕبوونی پێوەندی خەڵکی لە بۆنەكان بە شێوەیەكی گشتی و لە جەژنان بەتایبەت.
گەرمیان / سەبری هۆرێنی