كلیپە نوێیەكەی يەریڤان ببینن

:: PM:03:21:11/08/2019 ‌
خانمە گۆرانیبێژی كوردستان یەریڤان نوورەدین ڤیدیۆكلیپێكی بڵاو كردەوە كە بۆ گۆرانی "یارانم" تۆماری كردووە و لەماوەی بڵاو كردنەوە تا ئەمڕۆ زیاتر لە 91 هەزار بینەری هەبووە.

كلیپەكەی یەریڤان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دەنگدانەوەی لێ‌ كەوتووەتەوە و بەشێوەیەكی سەرنجراكێش و كوردەواریانە كلیپەكەی كردووە. میلۆدی " یارانم" لەلایەن هونەرمەند مەریوان سەفائەدین دانراوە و یەكێكە لەو گۆرانیانەی تایبەتمەندی بۆ دەنگی یەریڤان دەگەڕێتەوە.

یەریڤان نوورەدین لە شاری هەڵەبجە لەدایک بووە، بەشی میوزیکی پەیمانگەی هونەره‌ جوانەکانی سلێمانی تەواو کردووە، یەکەم بەرهەمیشی بەناوی "نەجوو" هەر بە زاراوەی کەلهوڕی بڵاو کردووەتەوە، جگە لەوەیش وەک ئەکتەر لە فیلمی گەردەلوول ڕۆڵی بینیوە. ئێستەیش لە کارە هونەرییەکانی بەردەوامە و ڕەنگە لە داهاتوویەکی نزیکدا، بەرهەمی هونەریی ناوازەی خۆی، پێشکەش بە هەوادارانی بکات.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم