وه‌زیرێكى حكوومه‌تى هه‌رێم بۆ "وشه‌": كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین

:: PM:10:12:11/08/2019 ‌
لە دوای جەژنى قوربان شاندێک لەهەرێمەوە سەردانی بەغدا دەکات به‌مه‌به‌ستى چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 11ى ئاب، پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ "وشه‌"ى ڕاگه‌یاند، هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن ئایندەیەکی گەش روو لە هەرێمی کوردستان دەکات، بەو پێیە ئاراستەی کێشەکان بەرەو چارەسەر بوون دەچێت له‌گه‌ڵ به‌غدا.

روونیشی کردەوە، بڕیار وایە لە دوای جەژن شاندێک لەهەرێمی کوردستانەوە سەردانی بەغدا بکات بۆ یه‌كلا كردنه‌وه‌ى ته‌واو كێشه‌كان.

له‌ كابینه‌ى نۆیه‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه‌ مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات ئاماژه‌كان به‌ره‌و چاره‌سه‌رى ته‌واو كێشه‌كان ده‌چن، بۆ نیازپاكیش پێشتر سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان سه‌ردانى به‌غداى كرد.

هەولێر/ زریان تەها


وشە - سه‌رخێڵ هاشم