هاووڵاتییه‌كی به‌ریتانی دوای به‌شداری له چانس و به‌ختێك "لۆتۆ" له كاتی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی براوه‌ی لۆته‌كه ئه‌و بووه براوه‌ی یه‌كه‌م، خه‌ڵاته‌كه‌یشی بریتییه له به‌خشینی مووچه‌ی 12 هه‌زار دۆلاری مانگانه بۆ ماوه‌ی 30 ساڵ!
دین ویمیسی ته‌مه‌ن 24 ساڵ كاتێك بلیتی لۆتۆكه‌ی وه‌ك براوه‌ی یه‌كه‌م ناوی خوێنرایه‌وه، به فه‌رمی بانگهێشت كرا، دوای چه‌ند ڕۆژێك یه‌كه‌م كاری بریتی بوو له ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه له كاره‌كه‌ی بۆ كۆمپانیای ئه‌مازۆن، ئه‌مه‌یش بووه جێی پرسیار كه بۆچی ئه‌و كوڕه گه‌نجه له‌و ته‌مه‌نه به‌هۆی براوه‌بوونی له لۆتۆ واز له كاره‌كه‌ی ده‌هێنێت.
به‌شێك له خه‌ڵكی به كه‌سێكی ته‌مبه‌ڵیان ناوبرد و دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه به‌هۆی ئه‌و مووچه‌یه‌ی مانگانه پێی ده‌درێ ده‌یه‌وێ ته‌نیا بخوا و خه‌وێ و بگه‌ڕێ و هیچ جووڵه‌یه‌ك و كارێك نه‌كات، به‌ڵام له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه بۆچی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی گرته‌به‌ر و ده‌ستی له كاره‌كه‌ی كێشایه‌وه.
دین
ویمیس گوتی، ڕاسته كاره‌كه‌م به‌جێهێشت، به‌ڵام ئێسته كارێكی تر و ئه‌ركێكی ترم هه‌یه، به‌و پاره‌یه‌ی مانگانه وه‌ری ده‌گرم، ده‌مه‌وێ یارمه‌تی برا بچووكه‌كه‌م بده‌م به ناوی رۆبێرت، تا پاره‌ی پێویستییه پزیشكییه‌كانی بۆ دابین بكه‌م و به‌رده‌وامیش له‌گه‌ڵی بم، چونكه دۆخی ته‌ندروستی براكه‌م زۆر خراپه و زۆرجار تووشی دڵه‌كوتێ ده‌بێ و تووشی كێشه‌ی گۆشه‌گیری و ته‌نیاییش بووه.
چونكه دایكم ته‌مه‌نی به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌ڕوا، ئه‌سته‌مه بتوانێ چاودێری رۆبێرت بكات، جیا له‌وه‌یش ئه‌و ڕۆژ دوای ڕۆژ دۆخی خراپتر ده‌بێ و هه‌ندێجار ئه‌زیه‌تی خۆی ده‌دات، ده‌مه‌وێ كاته‌كانم بۆ ئه‌و ته‌رخان بكه‌م و له‌گه‌ڵی بم، تا له‌و گرفته ته‌ندروستییه ڕزگاری بكه‌م، كاتێك كاریشم ده‌كرد، ده‌رفه‌تم نه‌بوو له‌گه‌ڵی بم و ترسی زۆرم هه‌بوو له ده‌ستی بده‌م.
دوای بیستی وه‌ڵامی ئه‌و كوڕه، ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ڕه‌خنه‌یان لێ ده‌گرت، سه‌رجه‌میان په‌شیمان بوونه‌وه و كه‌وتنه ستایشكردن و ده‌ستخۆشی له‌و هه‌نگاوه گرنگه و به كه‌سێكی زۆر تێگه‌یشتوو و به ویژدان ناویان برد.