ده‌سه‌ڵاتدارانی چین بڵاویان كرده‌وه، كه گه‌رده‌لوولی "لیكیمیا" ناوچه كه‌ناراوییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه، به‌وهۆیه‌وه 49 كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و 21ی تریش بێسه‌روشوێنن.
گه‌رده‌لووله‌كه بریتییه له بایه‌كی یه‌كجار به‌هێز كه شه‌پۆلی ده‌ریایش له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێت و به ته‌واوی ناوچه كه‌ناراوییه‌كان ده‌خاته ژێر ڕكێفی خۆیه‌وه و زیانی گه‌وره‌یش به كهلوپلهی ماڵه‌كانیان ده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی خێرایی با له ناوچه‌كه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان سات دوای سات مه‌ترسییه‌كانی گه‌رده‌لووله‌كه گه‌وره‌تر و زیاتر ده‌بێت و ژماره‌ی قوربانیانیش ڕوویان له به‌رزبوونه‌وه‌یه، هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا باس له گیان له ده‌ستدانی 32 كه‌س و بێسه‌روشوێنبوونی 16 كه‌سی تر ده‌كات، به‌ڵام ڕێژه‌ی قوربانیانی به به‌رده‌وامی ڕوو له به‌رزبوونه‌وه‌یه.
بۆ پاراستنی ژیانی خه‌ڵك له‌م گه‌رده‌لووله مه‌ترسیداره، زیاتر له 110 هه‌زار هاووڵاتی ناوچه جیا جیاكانی چین، شوێنی نیشته‌جێبوون و ماڵه‌كانی خۆیان به‌جێهێشت و به‌ره‌و ناوچه‌یه‌كی ئارامتر گوازراونه‌ته‌وه.
گه‌رده‌لووله‌كه زیانی گه‌وره‌ی به جموجۆڵی هاتوچۆ له ناوچه جیاوازه‌كانی چین كردووه، به ته‌واوی به ئاراسته‌ی شاری شه‌نگه‌های كه به گه‌وره‌ترین ئابووری چین داده‌نرێ، له ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتی ڕابردوویش زیانی 3.3 ملیار یۆرۆی به چین گه‌یاندووه.