پێگەی "ئیلاف" هەواڵێكی تەندروستیی لەبارەی خوێی زبرەوە بڵاو كردووەتەوە و ئاماژە دەدات، خوێی زبر چەندان سوودی بۆ تەندروستیی مرۆڤ هەیە و دەكرێ بایەخەكەی بەهەند وەربگیرێ.
خوێی زبر ددانەكان سپی دەكاتەوە و پووكەكانی ناودەم لە میكرۆب و بەكتریا دەپارێزێ. هەورەها پێست لە چرچیی دەپارێزێت و هەروەها پێستی مردوو زیندوو دەكاتەوە و دەیپارێزێ.
خوێی زبر خانەكانی پێست دەپارێزێ و سوودی زۆری بۆ سوڕانەوەی خوێنی جەستە هەیە. كاتێك لە گەرماو و بە ئاوێكی نیمچەگەرم و خوێی زبر خۆت دەشۆیت، دواتر زۆر بە ئارامی خەوێكی زۆر قووڵ دەكەیت.
خوێی زبر سوودی زۆری بۆ لەناوبردنی ئەو كڕێشانە هەیە كە لە پێستی سەردان. زەردایی نینۆكەكان كەم دەكاتەوە و زیاتر بریقەیان دەداتێ.
خوێی زبر سوودی زۆری بۆ زوو چاكبوونەوەی برین هەیە، هەروەها ئەو پێیانەی بەردەوام بۆنی ناخۆشیان لێوە دێ، ئەو بۆنە ناخۆشە كەمتر دەكاتەوە.