پۆلیسی هاتوچۆ دەست بەسەر دەیان ماتۆڕسكیلدا دەگرێت

:: PM:01:45:13/08/2019 ‌

لە شارۆكەی كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، پۆلیسی هاتوچۆ دەست دەگرێت بەسەر دەیان ماتۆڕسكیلی بێ مۆڵەت دا و هەڵمەتەكەش بەردەوامی دەبێ، ژینگەی ناوچەكە ئەو هەنگاوە بە پێویست دەزانێ.

 
نەقیب كارزان مەجید، بەرپرسی راگەیاندن و پێوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی ئیدارەی گەرمیان، ئەمڕۆ سێشەم 13ی ئاب بە "وشە"ی راگەیاند، لەلایەن مەفرزەكانیانەوە درەنگانی شەوی رابردوو لەناو بازاڕی كەلار و دەوروبەری ژمارەیەكی بەرچاو ماتۆڕسكیلی بێ مۆڵەتیان گرتووە.


ئەو گوتی، ئەوماتۆڕسكیلانە لەگەڵ ئەوەدا كە مۆڵەتیان نەبووە بە كرنەوەی دەنگی بەرز و لێخورَینی خێرا هاووڵاتییان و گەشتیارانیان بێزار كردبوو.


چالاك نەجم بەرپرسی راگەیاندنی ژینگەی گەرمیان بۆ "وشە" ئاشكرای كرد، بەهۆی دووكەڵی پیسی ئەو ماتۆڕسكیلانەوە ژینگەی بازاڕ و شوێنە گشتییەكان پیس بووە .


ئەو پێی وایە بڵاوبوونەوەیان كار دەكاتە سەر هەستی گەشتیاران و بێزاریان دەكات، بۆیە دەبێ رێیان لێ بگیرێ و نەیەنە شارەكانەوە.

گەرمیان / سەبری هۆرێنی









وشە - سلێمان تاشان