هه‌ولێر.. كه‌رنه‌ڤاڵى كتێب و شیعر و گۆرانى به‌رێوه ده‌چێت
یه‌كێتى نووسه‌رانى كورد كه‌رنه‌ڤاڵێكى كتێب و شیعر و گۆرانى له شارى هه‌ولێر ساز ده‌كات.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌نراوێكى كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه كه وێنه‌یه‌كى بۆ "وشه" نێردراوه، سبه‌ى چوارشه‌م له یه‌كێتى نووسه‌رانى هه‌ولێر كه‌رنه‌ڤاڵێك به میواندارى قوبادى جه‌لیزاده به‌رێوه ده‌چێت و بێكه‌س حه‌مه قادر و نیهاد نه‌جاڕ و ئاریانا ئیبراهیم و هێرش یاسین له كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌دا شیعر ده‌خوێننه‌وه.
هه‌ر له‌و كه‌رنه‌ڤاڵه‌دا دڵزار حه‌سه‌ن به خوێندنه‌وه‌یه‌كى كورتى نوڤلێتى ئه‌ستێره‌ى ژه‌نیار به‌شدار ده‌بێ.
وه‌ك له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ڕوونكراوه‌ته‌وه، هه‌ڤاڵ حاجى به گۆرانى گوتن به‌شدارى ده‌كات.
سه‌عات شه‌شى ئێواره‌ى ڕۆژى 14ى ئاب، كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌ا له هۆڵى نووسه‌ران- یه‌كێتى نووسه‌رانى كورد لقى هه‌ولێر به‌رێوه ده‌چێت.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم