پاشەڕۆی ئاژەڵە سەربڕاوەكان لەسەر رێیە سەرەكییەكان نیگەرانی لێ دەكەوێتەوە


لەگەڵ بەجێگەیاندنی نەریتی قوربانیكردن بۆ جەژن، لە هەندێك شوین پاشەڕۆی ئاژەڵ لە شوێنە گشتیەكان و رێیە سەرەكییەكان فڕی دەدرێن و ئەوەش بووەتە مایەی نیگەرانی ژینگەپارێزان و چاودێرانی تەندروستی.

چەند شۆفێرێكی رێی كەلار بۆ ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان، "وشە" یان لەوە ئاگادار كردەوە كە لە رێی خورماتوو بۆ كفری و كارێز، پاشەڕۆی ئاژەڵان فڕٍێ دراوە .

مەحموود ئیبراهیم یەكێكە لەو شوفێرانە و بۆ "وشە" ئاماژەی دا، ئەو دیمەنانە نیگەرانی گەشتیارانی لێ كەوتووەتەوە و كاریش دەكاتە سەرهاتنی گەشتیار.

هاوكات نێرگز عوسمان چالاكی ژینگە بۆ "وشە" ئاماژەی دا، لە كەلار و كفری و شارەدێكانی ئەم دوو شارۆكەیە پاشەڕۆی ئاژەڵ فڕێ دراوە.

لەلایەكی ترەوە دكتۆر عوسمان مستەفا بەڕێوەبەری ڤێتەرنەری گەرمیان بۆ"وشە" روونی كردەوە، پێش جەژن ئەوان رێنوێنییان داوە كە كەس لە دەرەوەی قەسابخانەكان ئاژەڵ سەر نەبرێت و پاشەڕۆی فڕێ نەدات، بۆیە دەبێ لایەنە پێوەندیدارەكان لێكۆڵینەوە بكەن و سزای ئەو كەسانە بدەن پاشەڕۆی ئاژەڵ  فڕێ دەدەن .

فڕێدانی پاشەڕۆی ئاژەڵ لەكاتێكدایە پلەكانی گەرمی بەرزن و ئەگەری بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی زیاتر دەكەن.

گەرمیان / سەبری هۆرێنی 
 



وشە - سلێمان تاشان


PM:03:43:13/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 75 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌