کەمێک پێش ئێستە له‌سه‌ر رێگه‌ى گشتیی "خراب بابکێ" لە گوندی میرای سەر بە ناوەندی شارۆکەی زاخۆ، به‌هۆى رووداوێكى هاتوچۆ لەنێوان دوو ئوتومبێل 11 كه‌س بوونه قوربانی، به‌مه‌ش رووداوه‌كانى هاتوچۆى ئه‌م ساڵی گه‌یانده نزیكه‌ی 500 رووداو.
ئه‌مشه‌و سێشه‌م (13ی ئاب) ئازاد ته‌ها، به‌رپرسى راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى هاتووچۆى دهۆك به "وشه"ى راگه‌یاند، کەمێک پێش ئێستە به‌هۆى رووداوێكى هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگه‌ى گشتیى "خراب بابکێ" سه‌ر به ناوه‌ندى شارۆکەی زاخۆ ژماره‌ك بوونه قوربانی.
ئه‌وه‌شی گوت، رووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبه‌ت و ئۆتۆمبێلی تەکسی رووی داوە، لەئەنجام دا کەسێک گیانی لەدەست دا و 10 كه‌سى تریش بە سەختی بریندار بوون، بریندارانى رووداوه‌كه بۆ نەخۆشخانەی فریکەوتنى زاخو و تەرمەکەش بۆ پزیشکی داد رەوانەکراون"
روونیشى كرده‌وه كه پولیسى هاتوچۆى ناوچه‌كه ده‌ستى به لێكوڵینه‌وه له‌و رووداوه كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى هۆكارى سه‌ره‌كى رووداوه‌كه تومار بكرێت.
به‌پێى داتاكانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى هاتوچۆى دهۆك، ئه‌م ساڵ له سنوورى پارێزگاى دهۆك زیاتر له 470 رووداوى هاتوچۆ رووی داوه و له‌ئه‌نجام دا نزیكه‌ی 500 كه‌س بوونه‌ته قوربانى، له‌وانه 57 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
دهۆک، نه‌وزاد هلۆرى