شاری سان فرانسیسكۆ و هه‌رێمی سانتا كلارای سه‌ر به ویلایه‌تی كلیفۆرنیای ئه‌مه‌ریكا سكاڵایه‌یه‌كی یاساییان دژ به دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان تۆماركرد، به‌هۆی هه‌مواركردنی یاسای كۆچبه‌ران و پێدانی ڤیزا و هه‌وڵدان بۆ ناردنه‌وه‌ی كۆچبه‌ران و ئه‌و هه‌نگاوانه‌یش به نامرۆیی ناوبرد.
دینیس هیریرا داواكاری گشتی شاری سان فرانسیسكۆ
گوتی، ئه‌وه بنه‌مایه‌كی شه‌رعییه، ئه‌گه‌ر وڵاته‌كانی خۆیان نائارامی تێدا بێ، ئه‌وان ناچارن ڕوو له وڵاتی تر بكه‌ن، دواتر ئه‌وه‌ی نا ئارامی له وڵاته‌كانیان دروست كردووه، به‌شێكی پێوه‌سته به ئه‌مه‌ریكا و هێزه جیهانییه‌كانی تره‌وه.
به‌وهۆیه‌وه سكاڵایه‌كی یاسایی له دژی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا تۆمار ده‌كه‌ین و له سكاڵاكه‌یش هاتووه، كه ئه‌و هه‌موار و بڕیارانه‌ی تره‌مپ زیانی زۆری بۆ سه‌ر كه‌رتی ته‌ندروستی و ئابووری وڵات ده‌بێت، چونكه ژماره‌ی هاتنی گه‌شتیاران كه‌م ده‌بێته‌وه، كه به‌شێكی زۆری خه‌ڵكیش بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ڕوویان له ئه‌مه‌ریكا كردووه، به‌ڵام قورسكردنی پێدانی ڤیزا زۆر كێشه ڕووبه‌ڕووی هه‌مووان ده‌كاته‌وه.
داواكاری گشتی سان فرانسیسكۆ له سكاڵاكه‌ی ئاماژه‌ی داوه، ئه‌و بڕیار و هه‌نگاوانه‌ی تره‌مپ به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی یاسای كۆچ و ڕه‌گه‌زنامه‌یه كه له 1965 له‌لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه په‌سه‌ند كراوه و كاری پێ ده‌كرێت.